نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

30/04/2024

خۆ پارتی ‏بڕیاری ‏داوە ‏بەژداری ‏هەڵبژاردن ‏نەکات ‏ئەی ‏ئەم ‏شینە ‏بۆچی ‏دەکات؟

کاسۆ دزەیی

سەرکردایەتی پارتی بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنی داوە کەواتە ئەوانە چ پەیوەندیان بەوە هەیە کە 11 کورسی کۆتاکان سڕاوەتەوە یان 400 هەزار دەنگی وەهمی بەشداری هەڵبژاردن ناکەن بەڕاستی ئەو سێ خزمەی سەرۆکایەتی پارتی دەکەن سەریان لە خۆیان و لە پارتیەکانیش شێواندوە 

ئەوانە لە کاتێکدا بڕیاری بایکۆتیان داوە لە لایەکی ترەوە لە هەموو دەرگاکان دەدەن تا 11 کورسی تەزویری کۆتاکان بگەڕێننەوە پەرلەمانی کوردستان یان هەوڵ دەدەن 400 هەزار دەنگی وەهمی بگەڕێننەوە ناو لیستی دەنگدەران بەڕاستی ئەوانە سەریان لە خۆیان شێواندووە وە دەبێت ئەو سێ خزمە ملیاردێرە و تەواوی پارتیەکان و هەتا ئەردۆغانیش هەندێک ڕاستی هەیە دەبێت بیزانن ::

1__11 کورسی کۆتاکان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی سڕاوەتەوە وە گەڕانەوەی ئەو 11 کورسیە موستەحیلە چونکە هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت قسە لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیەوە بکات وە بۆ پارتیەکانیش وا باشترە چیتر هیوای درۆزنانە بۆ دۆست و لایەنگرانی خۆیان فڕێ نەدەنە ناو خەڵک وە ئەو جۆرە شەڕی دەروونیەو و ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە کاتیە و هیچ سودی بۆ ئەو سێ خزمە نابێت 

2__هەوڵی سەرکردایەتی پارتی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو 400 هەزار دەنگە وەهمیە بۆ ناو لیستی دەنگدەران موستەحیلە 

3__هەوڵی پارتیەکان تا لەو 100 کورسیە 11 کورسی بۆ کۆتاکان تەرخان بکەن موستەحیلە وە ئەوەش بەهیچ شێوەیەک ناکرێت وە لە کۆتاییدا با سەرکردایەتی پارتی و ڕاگەیاندنەکانی پارتی چیتر شەڕی دەروونی لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان نەکەن چونکە ئەو شتانەی کە دەیانەوێت بەدەستی بهێنن ناتوانن بە دعایەی کاتی و بێبنەما بەدەستی بهێنن وە بڵاو کردنەوەی هیوای درۆزنانە لە نێو دۆست و لایەنگرانی پارتی هیچ سودی نیە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085