نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

29/04/2024

خۆپیشاندانەکەی پێنجوێن بە 9 بەڵێن کۆتایی هات

دەستەی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس کۆبووەوە و دوای وەرگرتنی بەڵێنی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە، کۆتایی بە خۆیپشاندانەکە هێنرا.

دەستەی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن ڕایگەیاند، دوێنی شەو لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی یەکێتی و بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی کۆبوونەوە و بەڵێنیان دا نۆ پڕۆژەی داواکارییەکاینا جێبەجێ بکەن.

ڕوونیشیکردەوە کە دەستەکەیان چاودێری جێبەجێکردنی بەڵێنەکان دەکات و بڕیاریشیاندا کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە بهێنن.

ئەو داواکارییانەش کە بڕیاردراوە جێبەجێ بکرێن پێکدێن لە:

1.نۆژەنکردنەوەی ڕێگای پێنجوێن بۆ کەوڵۆس.

2.کردنەوەی پەیمانگای تەکنیکی پێنجوێن و چارەسەرکردنی کێشەکانی.

3.تەواوکردنی پڕۆژەی دووسایدی پێنجوێن باشماخ.

4.قیرتاوکردنی بەرزە پردی نزیک ڕاوگان.

5.نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی پێنجوێن و بەگەڕ خستنەوەی بیرەکانی پێنجوێن.

6.نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە تۆڕی کارەبای پێنجوێن.

7.قیرتاوکردنی ڕێگای بەشێک لەگوندەکان.

8.بڕیار دراوە لەگەڵ لایەنی ئێرانی گفتوگۆبکرێت بۆ بەستنەوەی تۆری کارەبای پێنجوێن بە ئێرانەوە.

9.ئاسایی کردنەوەی دۆخی کارەبای پێنجوێن لەدوای بەگەر خستنەوەی کێڵگەی غازی کۆڕمۆر.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085