نوێترین

recent

28/04/2024

عەلی حەمە ساڵح: ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت لە دادگا سکاڵا تۆمار دەکەین


عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند، نیازی پارتی ئاشکرایە کە لە سەردانەکەی نێچیرڤان برازانی بۆ بەغدا دەیەوێت هەڵبژاردن بۆ مانگی تشرینی یەکەم دوابخات، ئەمەش هەڵبژاردن دەخاتە دۆخێکی نادیارەوە، چونکە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە 7ی مانگی تەمموز تەمەنی یاسایی تەواو دەبێت، لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن لە دادگای تایبەتمەند لە بەغدا سکاڵا تۆمار دەکەن.

عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویەتی، دەبێت خەڵکی کوردستان بزانن و حیزبەکان بێدەنگ نەبن، فشاری یاسایی و سیاسی و مەدەنی بەکاربێنن ، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دواخستنی هەڵبژاردنە.

 نێچیرڤان بارزانی کار بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەکات

عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەشکردوە، نێچیرڤان بارزانی، کار بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەکات، ئاماژەکان بۆ ئەوەن بیەوێت بڵێت، با مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەم ساڵهەڵبژاردن بکرێت، لەکاتێکدا کۆمسیۆنی عێراق لە رۆژی 7ی مانگی (تەمموز/7) وادەی یاسایی تەواو دەبێت، گرەنتی نوێکردنەوەی تەمەنی کارکردنییشی نیە.

ئەگەر وابێت هەڵبژاردن دەکەوێتە دۆخێکی نادیار
ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەگەر وابێت هەڵبژاردن دەکەوێتە دۆخێکی نادیار، بە چ مافێک بە چ یاسایەک سەرۆکایەتی و حکومەتی ئەم هەرێمە بەردەوام بێت، کە ماوەی دو ساڵە وادەیان تەواوبوە.

پاساوەکانی پارتی ئەوەیە نزیکەی 400 هەزار کەس پەنجەمۆری ناخوێنرێتەوە

عەلی حەمە ساڵح باسی لەوەشکردوە، پاساوەکانی پارتی ئەوەیە، نزیکەی 400 هەزار کەس پەنجەمۆری ناخوێنرێتەوە ئەمە هیچ پەیوەندی بە پارتی یەوە نیە، 145 هەزار کەسی لە سلێمانی، خەڵکی گشتین و سەر بە هیچ حیزبێک نین. 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردن دەربڕیوە

ئەوەشی ئاشکراکردوە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردن دەربڕیوە، کەواتە بە چ بیانوییەک دوادەخرێت، ئامانجی پارتی ڕونە، ڕێگریە لە هەڵبژاردن و هێشتنەوەی ئەم دۆخە، ئایا نێچیرڤان بارزانی، هەرێمی کوردستان دەخاتە دۆخی کەوتنی شەرعیەتی تەواو.

لە دادگای تایبەتمەند لە بەغدا سکاڵا لەسەر سەرۆکی هەرێم تۆمار دەکەن

عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئەگەری دواخستن، لە دادگای تایبەتمەند لە بەغدا سکاڵا لەسەر سەرۆکی هەرێم تۆمار دەکەن، گرنگە هەمو هێزەکان یاداشت بدەنە کۆمسیۆن، بۆ ئامادەیی لە هەڵبژاردن، ئەرکی ئەو لایەنانەی دیکەیە کە لە گەڵ پارتیدا لە حکومەتن، بکشێنەوە و بەم دۆخە لە نێو یاساشکێنیدا نەمێننەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085