نوێترین

recent

11/07/2025

فەڕەنسا خوازیارە بەفەرمی دان بە دەوڵەتی فــ.ـە*ڵـ.ـەستین دا بنێت.


 


ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا خوازیاری دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستینە لە لایەن فەرەنسا و شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا و بە تاكە ڕێگای ئاسۆی ئاشتی لە نێوان قەوارەی زایۆنی و فەلەستینییەكانی لە قەڵەم دەدات.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ كیر ستارمەر، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، ئیمانوێل ماكرۆن ڕایگەیاند، بڕوام بە داهاتووی چارەسەری دوو دەوڵەتی هەیە، كە ڕێگە بە ئیسرائیل دەدات بە ئارامی و ئاسایش لەگەڵ دراوسێكانیدا بژی.

سەرۆكی فەڕەنسا لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی، باوەڕم بە پێویستی یەكخستنی دەنگەكانمانە لە پاریس و لەندەن و هەموو شوێنێك بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستین، دەستپێكردنی ئەم كارەش دەبێتە هۆی ئاسۆی ئاشتی.

مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاندبوو، كە دەبێت بەرەو دانپێدانانی فەڵەستین هەنگاو بنێین و لە چەند مانگی داهاتووشدا ئەو كارە دەكەین.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085