
سەرکردەیەکی دیاری کورد بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، داواکاری فرەییخوازانە بۆ لامەرکەزی لە سیستەمی سیاسی سوریادا "ناتوانرێت دەستبەرداری بێت". ئەو بەرپرسە کوردە کە داوای کرد ناوی ئاشکرا بکرێت، باوەڕی خۆی دەربڕی کە "سوریایەکی لامەرکەزی و فرەیی و دیموکراسی چارەسەری گونجاوە بۆ هەموو ئەو پرسە هەڵپەسێردراوانەی ئێستا". ناوبراو باوەڕی خۆی دەربڕی کە "مۆزایکی کۆمەڵگای سوریا بە سیستەمێکی سیاسی بەڕێوەناچێت کە هەموو دەسەڵاتەکان قۆرخ بکات و دان بە تایبەتمەندییەکانی ناوچە و پێکهاتەکاندا نەنێت". ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم پێشنیازە یەکێک دەبێت لە پرسە بنەڕەتییەکان بۆ دانوستان و ناتوانرێت وازی لێبهێنرێت". ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی سوریا باس لە "پرسگەلێکی سەخت و ئاڵۆز"
دەکات و پێویستی بە "دروستکردنی پردی متمانە لەنێوان هەردوولا زیاتر لە جاران هەیە"
سەرچاوە کەناڵی الحدث.