
سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند؛ دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکێتی، بەسەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی،
داواکریمان لەسەر پۆستەکانی پێکهێنانی حکومەت دەکرێت گۆڕانکاری بەسەردا بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥، سەعدى ئەحمەد پیرە،
وتەبێژی یەکێتی نیشتیممانیی کوردستان، ئاشکرایکرد، بەسەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبووەوە و چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێکران لەناویاندا پێکهێنانى کابینەى دەیەم.
وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا دوایین ئەنجامەكانی دانوستانەكانى نێوان شاندى دانوستانکارى یەکێتیی و پارتى بۆ پێكهێنانی حکومەتیان تاوتوێکردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، "دەکرێت لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا لە بارەى پێکهێنانى حکومەت داواکارییەکان لەبارەى پۆستە سیادى و باڵاکانەوە گۆڕانکاریی بەسەردا بێت".
هاوکات، وتەبێژی یەکێتیی دەشڵێت: حیزبەکەى لەگەڵ ئەوەدایە بەزووترین کات کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکبهێنرێت.