
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند: هەرێمی كوردستان وەک قەوارەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عێراقدا کە بەڕونی ماف و تایبەتمەندییەکانی هەرێمی دەستنیشانکردوە جەخت لە هەمو ماف و دەسەڵاتە دەستورییەکانی خۆیان دەکەنەوە.
ئەوەیخستوەتەڕو، ئەو دوڕێککەوتننامەی وەزارەتی سامانە سورشتییەكانی هەرێم لەگەڵ هەردو کۆمپانیای ئەمەریکی(HKN) و (WesternZagros) ئەنجامی داون، گرێبەستی نوێ نین، بەڵکو پێش چەندین ساڵە كراون و دادگاکانی عێراقیش بەیاسایی ناساندونی و هیچ کێشەیەکیان نییە.
رونیكردوەتەوە، لە چوارچێوەی رێکارە یاسایی و گرێبەستییەکانی رێکەوتننامەکان، تەنها کۆمپانیای ئەنجامدەری گرێبەستەکان گۆڕاون، هەردو کۆمپانیا ئەمەریکییەکە، چەندین ساڵە لە بواری نەوت وگاز پەرە بە وەبەرهێنان دەدەن و لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانن.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، ئامانج لەو رێککەوتننامە و گرێبەستانەش، پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆییە لە ڕێگای زیادکردنی بەرهەمی گازی سروشتیی بۆ دابینکردنی سوتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای بەردەوام بۆ هەمو ناوچەکانی عێراق.