نوێترین

recent

27/05/2025

کـەرکوکیەکان چی لەسەر ڕێبوار تـەها،ئەڵێن!




 




ڕێبوار تەها پارێزگارە کوردەکـەو
.بۆتـە جێگـای ئومێدی کورد نەتەوە جیاوازەکانی شاری کـەرکوك سەرنجی میدیا عێراقیەکان.
پاش ئەوەی ڕێبوار تەها کرایە پارێزگاری شاری کەرکوك لەماوەیەکی کەم دا توانی دڵنایی و ئارامی بە نەتەوە جیاوازەکانی شاری کەرکوك بدات،ئەم نەرمی نواندنە لەگەڵ پێك هاتەکانی شاری کەرکوك،هەمان ستایلی مام جەلالە.هەربۆیە پێم وایە جەنابی پارێزگار ڕێبواری سەرشاڕێی ڕێبازی مام جەلال،ە.
قوسەر لەسەردەمی عەولەمەو جیهانی ئەی ئای وژیری دەستکرد لەسیاسەتی ئیداری وسەرۆکایەتی ڕای زۆرینە لەپشتی کارو ئەرکەکانی تۆوە بن،شارئ کەرکوك لە ڕووی هەڵکەوتی جوگرافی وسیاسی وئیقلیمی لە هەموو شارەکانی دیکەی عێراق جیاوازترە،بەڕێوەبردنی پشوو درێژی و دانایی ولێهاتووی ئەوێت،کەرکوك ویەکێتی وەك دوانەیەکی لێك دانەبڕاوبوون.داوی مام جەلال کەرکوکی بێ برازا مایەوە،کەرکوکیەکان ئەو ڕاستیە ئەزانن لە ئەزەلەوە یەکێتی یەکان بوون شارەکەیان لەناحەزان ودوژمنانی خاك وخەڵكی کوردستان پاراستووە..لەماوەی چەند دووڕٶژێك چەندین فەرماندەی ئازاو بوێر لەشاری کەرکوك شەهدی بوون،بەگشتی وئەگەر بێ ویژدانی نەبێت شەهیدەکانی پاراستنی شاری کەرکوك لەمامەڕیشەوە تاوەکو حسێن ومەنسور شێرکۆ فاتیح شوانی،لەیەکێتی بوون! پافڵ جەلال تاڵەبانی،لە دەست نیشان کردنی ئەم پارێزگارەدا سـەرکەوتوو بوو..
بەوردی سەرنج لەجوڵەو کارەکانی پارێزگاری کەرکوك ئەدەین لەنزیکەوە ئاگادارین کەبوونەتە دەستەیەکی ئیداری چالاك شارەکە لەشارێکی وێرانە وپڕبۆن وبەرامەی ناخۆش ونەتەوەی جیاواز ئەگۆڕن بۆ شاری پێکەوە ژیان وگومانم هەیە ئەگەر لەسەر ئەم ڕیتمە بەردەوام بن ئەبێتە شارێکی نموونەی لەسەرتاسەری عێراق دا.
ئەوەی مەبەستمانە بڵێین تەنها پیا هەڵدان نیە،داوا لەبرایانی پارتی ئەکەین واز لەموحارەبەکردنی کاك ڕێبوار بهێنن،ئێوە سەری زمانتان وبنی زمانتان دانانی پارێزگاری کورد بوو بۆ کەرکوك(ئێستا خێرە لەگەڵ تورکمان وعەرەبی شۆڤێنی بەفەرمانی تو/ر/کیا هەوڵ ئەدەن لەپشتەوە ئەو گەنجە لێهاتووە بدەن)
داواکارین برایانی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکاری پارێزگارو تیمی ئیدارەی بەڕێوەبردنی شاری کەرکوك بکەن.ئەوەشتان پێ ناکرێت هیچ قورس نیە تەنها موئامەرەو موحارەبەی نەکەن. دڵنیابنەوە هەموو ڕاستیەکان بۆ خەڵکی شاری کەرکوك وکەرکوکیەکان ئاشکرا ئەکەین.
عەرەب،تورکمان،سریانی،دانیشتوانی شارەکە لەچاوەڕوانی پارێزگارێکی وەك ڕێبوار بوون.
بۆجارێکیش بێت لەپێناو جوان کردن وخۆشگوزەرانی بۆ پێگەی کورد وکەرکوکیەکان کار بەشیعارە نەتەوایتیەکانتان بکەن،


A.A.S

Picsart-24-02-23-21-31-09-085