
لەتیف مستەفا بۆ نێچیرڤان بارزانی، بۆئێمەی زۆرینە مافمان هەیە تا کریستیانیەکان هەیان بێت؟
بەرێز سەرۆکی هەرێم ...
ئێمە کێشەی یاسامان نیە ،کێشەی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریمان هەیە.
دەتەوێ بیرت بێنمەوە ساڵی ۲٠٠۷ کە ئیمەی کۆمەڵیک دادوەری دڵسۆز ، یەکیتی دادوەرانمان دروست کرد بۆ سەربەخۆکردنی دەسەلاتی دادوەری و دادوەران وە خۆشت لە کۆنگرەی دامەزراندنی یەکیتیەکە ئامادەبووی و بەندە راپۆرتی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەم خوێندەوە،چیمان پێ وتی ؟
بیرتە تۆش چیت ووت ؟ بەڵام لە بەڵینەکانی خۆت نەپرسیەوە؟
گەر پیت خۆش بوو بیرت دەهێنمەوە.
وەک وتم ئێمە کێشەی یاسامان نیە بەیاساکانی سەردەمی بەعسیش مافی هەموان پارێزراوە بە کریستیانەکانیشەوە ، ئەگەر لەلایەن دەسەلاتی یاسایی و دامەزراوەیی بێ لایەنەوە جێبەجێ بکرێن .
بەلام ئەگەر دەسەلاتی دادوەری سەربەخۆ نەبوو ،ئەگەر دام و دەزگای یاسایی و دەوڵەتیمان نەبوو کە نیمانە،کەس مافی نابیت بە ئیمەشەوە،بۆ ئیمەی زۆرینە زۆر مافمان هەیە تا کریستیان هەیبێت؟
بۆیە باس کردنی دەرکردنی یاسا بۆ چارەسەرکردنی کیشەی پێک هاتەیەک تەنها راکردنە لە کێشەکە ...
رێزی زۆر