
ئەحمەد داودئۆغڵو: لە بازاڕی سلێمانی باوەشیان بۆكردمەوە و دەیانوت بیری ئێوەمان دەكرد
بوار، تایبەت
ئەحمەد داودئۆغڵو ڕایدەگەیەنێت كە گەورەترین داواكاری خەڵكی سلێمانی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانە لەگەڵ توركیا و دەشڵێت، دەبێت بە هاوسەنگی مامەڵە لەگەڵ هەولێر و سلێمانیدا بكرێت بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێت سلێمانی بكەوێتە ژێر كاریگەری هێزی دیكەوە.
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا و سەرۆكی پارتی ئایندە كە هەفتەی ڕابردوو لە سلێمانی بوو، دوای گەڕانەوەی بۆ توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا باسی لە سەردانەكەی بۆ شارەكە كرد و ڕایگەیاند، گەورەترین داواكاری لە سلێمانی بریتییە لە كردنەوەی كایەی ئاسمانی توركیا بە ڕووی فڕۆكەخانەی سلێمانی و دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، شەوێكی درەنگ سەردانی بازاڕی سلێمانم كرد، لە بازاڕی سلێمانی بە جۆرێك پێشوازیم لێكرا كە هەموویان باوەشیان كردەوە و دەیانوت بیری ئێوەمان دەكرد و پێویستە توركیا بە ڕووی سلێمانیدا بكرێتەوە.
ئەحمەد داودئۆغڵو ڕاشیگەیاند، “پێویستە بە شێوەیەكی هاوسەنگ مامەڵە لەگەڵ سلێمانی و هەولێردا بكرێت و هەرگیز ڕێگە نەدرێت سلێمانی بكەوێتە ژێر كاریگەری هیچ هێزێكی دیكەوە.