
لە پارێزگای هەڵەبجە ڕۆژانی هەینی و شەممە بانك كراوە دەبێت و دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی 5ی 2025، بانكی هەڵەبجە، بڵاویكردەوە: "ئاگاداری مووچەخۆران و خانەنشینان دەكەینەوە لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان سبەینێ هەینی 16ی 5 و دووسبەی شەممە 17ی 5 بانك كراوە دەبێت."
ئەوەش روونكراوەتەوە:" دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچەخۆران و خانەنشینان ئەوانەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا مووچەیان وەرنەگرتووە، دەتوانن سەردانی بانكەكە بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان."