
ڕۆژنامه‌ی عیبری "ئیسرائیل هایۆم" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، "سیناریۆی ترسناك" له‌م ڕۆژانه‌دا ئیسرائیل ده‌ترسێنێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ڕه‌نگه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێش ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌جێبهێڵێت ڕێككه‌وتنێكی له‌ناكاو له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ بكات.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی عیبری "ئیسرائیل هایۆم"، سوپرایزه زیانبه‌خشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تره‌مپ بۆ ئیسرائیل، له‌وانه دیدار و ڕێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا و ڕێككه‌وتنی له‌ناكاوی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حوسییه‌كان، مه‌ترسیه‌كانی زیاتركردوه.به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه، وادیاره ئه‌م ترسانه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌شێكیان هاتونه‌ته‌دی و ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مریكا له هه‌مو كاتێك زیاتر نزیك بوه‌ته‌وه له ڕێككه‌وتنێك كه ڕه‌نگه پێداویستییه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل دابین نه‌كات. پێده‌چێت تره‌مپ به نیازی گه‌ڕانه‌وه بێت به كوده‌تایه‌كی سیاسی گه‌وره له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كه‌نداو و ئیسرائیلییه‌كان ترسیان له‌وه هه‌یه كه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌و خه‌ڵاته بێت كه تره‌مپ هیوای بۆ ده‌خوازێت.ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و بژاردانه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ن، له ڕوانگه‌ی ئیسرائیله‌وه، باش نین، له‌لایه‌ك ڕێككه‌وتنێك ده‌توانێت پارێزگاری له ئێران بكات له هێرشه به‌رده‌وامه‌كان و پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته ئه‌تۆمییه‌كانی بكات، له‌كاتێكدا ئیسرائیل پێویسته ڕێز له‌و ڕێككه‌وتنه بگرێت كه ئه‌مریكا واژۆ كردوه و سه‌رۆكی ئه‌مریكا شه‌رمه‌زار نه‌كات.له لایه‌كی تریشه‌وه هێرشكردنه سه‌ر ئێران به ته‌نیا هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ئاستی دیپلۆماسی، ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران به‌ده‌ست ناهێنێت، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی پێویست پێچه‌وانه‌ی ناكاته‌وه.
ئیسرائیل هایۆم ئاماژه‌ی به كه‌لێنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرد، مه‌رج نییه له قسه‌كردندا بێت، به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا خواسته‌كانی خۆی ئاشكراكردوه، به‌ڵام داواكاریی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رچاوتر بێت له پرۆسه‌كه، ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ پێشتریش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی، "ئێمه زۆر نزیك بوینه‌ته‌وه له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، داواكارییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پرسی چه‌كی ئه‌تۆمی "تاڕاده‌یه‌كی زۆر جێبه‌جێكراون".
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت، "ئه‌مه مانای چییه؟ هێڵكارییه به‌رفراوانه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئیسرائیل ده‌ترسێنێت، له‌گه‌ڵ خواستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ گه‌ڕان به‌دوای ڕێككه‌وتنی خێرادا به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی لقه‌كانی بۆ هه‌مو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكاته‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان چاكه و خراپه و هتد".
ڕۆژنامه‌كه له كۆتایی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندوه، "سه‌یر نییه ئیسرائیل ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به باشی نه‌خه‌وتوه".