نوێترین

recent

06/04/2025

باڵی کەرکوکیەکانی ناویەکێتی..




 


باڵی کەرکوکیەکان
زۆر جار گۆیمان لەو وشەیە دەبێت لەناو حزب و لە ئیعلامیەکانەوە، لەتۆرە کۆمەڵەیەتیەکان، راستیەکەی ئەمە تەنها ۆشەیەکە، بەڵام هەندێ کەس لەشاخەوە ئەم بەزمەیان دروستکردوە ، تا هاتنە شارو دوای راپەرێنێش ، بەشێوەیەکی سۆز(عاتیفە) لەسەر ئەو پەتە یاریان کرد لە بەرژەوەندی هەندێ کەس ، تەنها ئەو چەند کەسە سودمەند بون ، لە هەمو رویەکەوە پلەو پۆست و دەولەمەندی ، نە کەرکوکیەکان سود مەند بون نە خەڵکە پاک و چاک و دڵسۆزو خاوەن خەباتەکان لە دێرینەکانی ناو حزب ، بەڵام توانیان لەسەر ئەو پەتە یاری یەکی ناحزبیانە بکەن ، راستیەکەی ئەمانە بو، تەکەتولچیتی ، ناوچەگەری ، خزمچێتی ، جەماعەتچێتی، گروپچێتی، جێگای داخە کە لەسەرەوەش هەر ئەو کۆمەڵە کەسەیان بە نوینەرو گەورەی کەرکوکیەکان داناوە، گۆیان لە خوارەوە نەگرتووە ،هەمو ئەو کەسانە ناگەنە پێنج کەس کە بەناوی کەرکوکەوە دەسەڵاتن ، ئەگەر لە ساڵی (١٩٩١) تەماشا بکەین هیچ گورانکاریەک بەسەر حزبدا نەهاتووە لە کەرکوک ، کوری دڵسۆزمان هەیە بۆ بیست ساڵ ئەچیت ئەندام کۆمێتەیە، خەڵکی تر هەیە لە ماوی چەند ساڵێک چەندین پلەو پۆستی پێ بەخشراوە، لەهەمو رویەکەوە وردەکارێم لایە ئەگەر بێتە سەر حسابات ، من لەبەر یەکێتی زۆر شت ناڵێم ، لێرەدا تەنها باسێ خۆم و سەدان کادری دڵسۆز ئەکەم ، نەباڵی کەسێن ، نە جەماعەت و شاگرتو کۆیلەو ماستاوچی کەسێن ، ئێمە یەکێتی نیشتمانی کوردستانین ، لەناو یەکێتێش کەس نوینەرمان نیە ، سەرۆکی حزب باڵی هەمو یەکێتیەکانە، حەق نیە ئیتر کەس بەناو کەرکوکیەکانەوە لاف گەزاف لێبدەن بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان /٢٠٢٥/٤/٤ غازی کەرکوکی

Picsart-24-02-23-21-31-09-085