roi kais • روعي كايس • רועי קיי
رۆعی كایس شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌هیزی تلفزیۆنی (كان)ی عیبریه ، دیاره سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی لای خۆمان نامه‌ی له‌بۆ ده‌نێری و داوای لیده‌كات كه ئیسرائیل به ئاشكرا باسی په‌یوه‌ندیه‌كان نه‌كه‌ن له‌گه‌ل ئه‌و سه‌ركردانه ،ده‌لیت دوای ده‌كه‌وینه مه‌ترسی ...، روعی كایسیش ئه‌و نامه‌یه هه‌م له تلفزیۆن و هه‌م له لاپه‌ره‌ی خۆی ئه‌ورۆ ئاشكرا ده‌كا .. چاكه ناوی سه‌ركرده‌كه‌ی نه‌هیناوه ،به‌لام كۆمه‌لیك نهینی تری ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئاشكرا كردوه ،ئه‌من نازانم ئه‌و سه‌ركرده كێیه به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌وه ته‌واو بگاته ناو رۆژنامه‌عه‌ره‌بیه‌كان ئابڕووچوونێكه وه‌ك ئابرووچوونه‌كانی (واته‌رگیتی )ئه‌مریكا و (ئیران گیتی) ئیسرائیل ..ناویكی وه‌ك (كورد گیت) ده‌چوه ناو مه‌وسوعه‌كان ، دلنیام (روعی كایس )راستیش ده‌كا ، ئاستی سه‌ركرده‌كانمان وا نزم بوه نامه‌ی وا گرنگ بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌نوسن و ئه‌وانیش ئاشكرای ده‌كه‌ن ، هه‌ر له‌و نوسراوانه‌ی رۆژانه بۆ به‌غدا ده‌كریت بۆ مووچه‌و هه‌موی پڕه له‌هه‌له‌و كه‌م ئاستی ئاواش ده‌زانم ئه‌و پیاوه ڕاست ده‌كا نامه‌ی بۆ چوه ..ئاستی په‌یوه‌ندی سه‌ركرده‌ی كورد ئاوای لیهاتوه له‌جیاتی بۆ سه‌رۆك و وه‌زیر بنوسن بۆ موحه‌لیلیكی نوسیوه .
مسعودعبدالخالق 16/12/2024ز
