نوێترین

recent

17/12/2024

هەسەدە ڕاگەیەندراوێكی بەپەلەی لەبارەی هەڕەشەی هێرشکردنە سەر کۆبانێ"بڵاوکردەوە.


 

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، تورکیا پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر کۆبانێ و گرووپەکانی نزیکی پڕچەک کردوون. 
 
هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "تورکیا بە هاوکاریی هێزەکانی نزیکی، هێرشی کردە سەر بەنداوی تشرینی. دوای پێنج رۆژ توانیمان هێرشەکانی سەر بەنداوەکە تێکبشکێنین."
 
هاوکات، دەشڵێت، تورکیا چەکدارەکانی پڕچەککردوون و خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی هێرش بکەنەسەر کۆبانێ، "رۆژانەش بەردەوامن لە هێرشەکانیان. ئێمە شەڕی داعشمان کردووە و بەردەوامین. هەموو دنیا ئەم شەڕکردنەی ئێمەی بەرز نرخاند، بەڵام بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی ئێستا رووبەڕووی داعش ببینەوە، تورکیا پلانی هێرشکردنەسەر کۆبانێ دادەنێت. هەموو دنیاش دەزانێ کە داعش لە کۆبانێ تێکشکێندرا." 
 
هەسەدە دەشڵێت، چەکدارەکانیان ئامادەن پارێزگاریی لە خاکەکەیان بکەن و "وانەیەک" بە گرووپە چەکدارەکان دەدەن. 
 
ئەو هێزە کوردییە، هاوکات، داوا لە گەلانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات لەم ساتەدا لەگەڵ کۆبانێ بوەستن. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085