وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس
نووسیویەتى،کۆبانی سیمبولی خەباتی ئازایانەی کوردە لە دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
دەشڵێت، هەڵگیرسانەوەی شەڕ و خوێنڕشتن، دوا شتەکە پێویستە مرۆڤ دوای 14 ساڵ شەڕ ئەزمونی بکات.
نووسیویشیەتى، پێویستە توركیا بەرپرسیارێتی یەکپارچەیی خاکی سوریا لەئەستۆ بگرێت.
وەزیرە ئەڵمانییەکە دەشڵێت، لەچەند رۆژی رابردودا، توركیا و چەكدارە نزیكەكانی ئەو وڵاتە، چەندینجار هێرشییان كردوەتە سەر کۆبانی و لەڕێگەی بۆردومانی ئاسمانی و زەمینییەوە هەوڵی داگیركردنی ئەو شارەیان داوە، بەڵام پێویستە تورکیا بەرپرسیارێتیی پارێزگاری لە یەکپارچەیی سوریا بکات و هیوای بەرقەراربوونی ئاشتی بکات.
