
كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مشه‌و هه‌ینی 15ی 11ی 2024)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو بكوژی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، دوای ئەوەی لەلایەن بەشی هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراینەوە کە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ج، م، ح) و (ح، م، ح) لە شاری ( کوت) لە خوارووی عێراق هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانێکی کوشتن و هەڵهاتوون بۆ شاری هەولێر و لەلایەن دادگای شاری (کوت) فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان شوێنی خۆ حەشاردانیان لە سنووری شاری هەولێر دەست نیشان کراو، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانرا هەردوو تۆمەتباری دەستگیر بکەین، دواتر بەپێی ڕێککارەکانی یاسایی رەوانەی شوێنی تاوان دەکرێنەوە بۆ دادگایی کردنیان.