نوێترین

recent

15/11/2024

حکومەتی عێراق مافی ئەوەی هەیە دەست بەسەر بیرە نەوتەکانی هەرێم دا بگرێت.



ڕاوێژكارێكی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق مافی ئەوەی هەیە دەستبەسەر بیرە نەوتییەكانی هەرێمدا بگرێت و بەپێی دەستور و یاسا و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی پێویستە نەوتی هەرێم بۆ هاوڵاتیانی عێراق بێت.
حەمزە جەواهیری ڕاوێژكاری پێشووی دادگای فیدڕاڵی عێراق و شارەزا لە بواری نەوت رایگەیاند، بەپێی دەستور و یاسا و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی پێویستە نەوتی هەرێم بۆ هاوڵاتیانی عێراق بێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات"میكانیزمی راست و دروست و سەركەوتوو بۆ گێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە بەهیچ جۆرێك لە جۆرەكان ناكرێت دەستور و یاسا عێراقیەكان و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی و بڕیاری دادگای پاریس پشتگوێ‌ بخرێت".
دەشڵێت"ڕادەستنەكردنی نەوتی هەرێم بە حكومەتی فیدڕاڵی پێشێلكردنی دەستور و یاساكان و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی و دادگای فەڕەنسای نێودەوڵەتیه، ئەمەش بەواتای پێشێلكردنی مافەكانی هاوڵاتیانی عێراقە".
رونیشیكردەوە" رێكەوتن و نەرمی نواندن سەبارەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان ، راست و دروست نیه و دەستوری و یاسای نین و حكومەتی فیدڕاڵی دەسەڵاتی ئەوەی هەیە كە دەستبەسەر بیرە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستاندا بگرێت لەڕێگای بە نیشتیمانكردنیەوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی عێراق ڕێکارە کردەوەییەکانی بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێکردوە و لە دوایین سەردانی محەمەد شیاع سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان ئەو پرسە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم تاوتوێ کراوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085