
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، لە گەڕەکی مەمدودەی شاری کەرکوک شەڕ لە نێوان دوو ماڵی دراوسێ دروستبووە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی کەرکوک بە کەناڵ8ـی راگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان دوو ماڵی دراوسێ لە گەڕەکی مەمدودە، کەسێک گیانیلەدەستداوە و کەسێکی دیکە برینداربووە و پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.
سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕەکە سەرەتا لە کافتریایەکی نزیک گەڕەکەکە لە نێوان دوو کەس دروستبووە، دواتر درێژەی کێشاوە و لە نێوان ماڵی ئەو دوو کەسەی شەڕیان بووە دەمەقاڵێ دروستبووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و کەسێکی دیکە بریندارە، ئەوەی برینداربووە تەمەنی 25 ساڵە و لە ئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەکا