نوێترین

recent

14/11/2024

بەپەلە" نۆ ڕۆژ پشوو لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنرا.


 

حکومەتی هەرێمی کوردستان نۆ ڕۆژ پشووی بۆ فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 ڕاگەیاند، پشووەکە لە 15ی مانگەوە دەستپێدەکات تاوەکو 23ی مانگ.

 حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی خێرا ئاراستەی سەرجەم دامودەزگامانی حكومەت دەكات بەمەبەستی كارئاسانی بۆ ئەو هاووڵاتییانەی كە دانیشتووی سنووری ماددەی 140ـن ئاسانكاری پێویستییان بۆ بكەن بۆ گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەشداریكردن لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی.

لە ڕۆژانی 15 تا 23ی ئەم مانگە ، پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و كارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابیان لەگشت قۆناغەكانی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆكان كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140ـن.

هەروەها داواش لە ڕێكخراوەكان و كۆمپانیاكان و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت كارئاسانی بكەن بۆ كارمەندەكانیان كە خەڵكی ئەو ناوچانەن لەهەمان ماوە ڕێگە بە كارمەندەكانیان بدەن بەشداری پرۆسەكە بن. 

Picsart-24-02-23-21-31-09-085