نوێترین

recent

28/04/2024

دادگەی تورکیا سزای 1800 ساڵ بۆ تاوانبارێک دەرکرد


میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە، دادگەی تورکیا سزای زیندانی تاهەتایی بۆ ئەحلام بەشیر، هاووڵاتییەکی سووری دەرکرد، بە هۆی دانانی بۆمبێک لە شەقامێکی ئیستەنبووڵ لە ساڵی 2022 کە بە هۆیەوە شەش کەس کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.

 لە 13-11-2022 هاووڵاتییەکی سووریی بەناوی ئەحلام بەشیر، لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی ئیستەنبوول تەقینەوەیەکی ئەنجام دا و بەهۆیەوە شەش کەس کوژران و نزیکەی 100 کەسی دیکەش برینداربوون، بۆ ڕۆژی دواتر هەر لە تورکیا دەستگیر کرا، تاوانبارەکە جگە لە سزای زیندانیی تاهەتایی، لەپاڵ سزای هەزار و 794 ساڵ زیندانی دیکەشی بەسەردا سەپێنراوە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085