
سۆران عومەر بــەئۆتۆمبێل دۆلار دەبرێتە مێرسینی ووڵاتی تورکیا
لەپێناو سەقامگیری بازاڕو بەهای دیناری عێراقی، بۆ ئەوەی وەک لوبنانمان لێ نەیەت، پێویستە حکومەت مامەڵە کاڵاو شمەک بەدۆلار ڕاگرێ و تەنها دینار بەکاربهێنرێت، پێویستە دۆلار لەڕێی بانکەوە مامەڵەی پێوە پێبکرێ.
چاودێریی ورد بخرێتە سەر بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، حەواڵە لەدەرەوەی چاودێریە، زۆرینە ئەم بازاڕی دراوانە تەەکوم بەسەر نرخی دۆلاردا دەکەن.
بۆ نمونە لەئێستەدا کەسانێک هەن لەهەولێر دۆلاری بازاڕی دراو دەکڕنەوە، بەئۆتۆمبیل ئەو دۆلارە دەبەنە مێرسینی تورکیا! ئەمە پرۆسەیەکی مەترسیدارە!
جگە لەوە پێویستە ئەو پارە زۆرەی بەناوی حەواڵەو کڕینی کاڵاو شمەک لە مەزادی دۆلار لەبانکی مەرکەزی دەبرێتە دەرەوەی وڵات سپیکردنەوەی پارەی تێدایە پێویستە ڕێکاری توندی بەرامبەر بگیرێتە بەرو کۆنترۆڵ بکرێت.
دەبێت ڕێگایەکی دیکە بگیرێتە بەر جیاواز لەمەی ئێستا کە بەوجۆرە بانکی ناوەندی دۆلار دەفرۆشێ بەچەند بانکێک.
ئەگەر ئەمانەو چەندین ڕێکاری دیکە هەیە نەگیرێتەبەر ئەوە بەهای دیناری عێراقی لە لەحزەیەکدا هاڕە دەکات و وەک لیرەو تمەنی لێ دێت.
سۆران عومەر