نوێترین

recent

29/12/2022

«یەکگرتنەوەی کۆنکریتی"

بەم دوایە گوایە یەکێتی داوای لە گۆڕان کردووە، هەردوو حیزب یەک بگرنەوە، گۆڕانیش داواکەی ڕەت کردیتەوە، جارێک لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان لەماڵەوە سەردانی کاک نەوشیروانمان کرد، من گڵەییم لێ کرد،
لەوەڵامدا پێی گوتم: ئەگەر عبدالرحمن مهندس لەشوێنی نەوشیروان مستەفا بێت چ دەکات، گووتم یەکسەە
لەگەڵ یەکێتی ڕێکەوتن دەکەم و یەک دەگرینەوە هاوشێوەی سەرەتای دروست بوونی یەکێتی کە لە چەند باڵێک پێک هاتبوو، ئەوسا هاوسەنگی دروست دەبێت و هەردوو لا دەبنە خاوەنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بە 42 کورسیەوە، ئینجا ڕێکەوتن لەگەل پارتی دەکەم بەشەراکەتی ڕاستەقینەو هاوسەنگیەوە، لەوەڵامدا کاک نەوشیروان پێی گووتم: یەکێتی نایکات، کەچی ئێستا یەکێتی داوای یەکگرتنەوە دەکات و گۆڕانیش ڕەتی دەکاتەوە،بەلام واقع حالەکە دەڵێت نە یەکێتی یەکێتی جارانە نە گۆڕانيش گۆڕانی جارانە، بەیەک گرتنەوەش ناتوانن هاوسەنگی دروست بکەن، چونکە هەردوولا کێشەی ناوخۆیی و پێگەی جەماوەریان هەیە.
باشتر وایە هەردووکیان بەکردار ناوماڵی خۆیان ڕێک بخەنەوە و ناڕازیەکانیان ئاشت بکەنەوە بەگرتنەبەری هەنگاوی جددی بەرەو چاکسازی ڕاستەقینەو گۆڕانکاری نەوعی، ئینجا بیر لەیەکگرتنەوەیەکی کۆنکریتی بکەنەوە.
"عبدالرحمن مهندس"
Picsart-24-02-23-21-31-09-085