
له باره‌ی هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، موسه‌ننا ئه‌مین، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی ڕاگەیاند: گرنگترین هۆكاری قەیرانی دۆلار، په‌یوه‌ندی به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران هه‌یه،
ئه‌مه‌ریكا داوایكردووه، بانكی ناوه‌ندی سزای ئه‌و بانكانه بدات، كه مامه‌ڵه‌یان كردووه له‌گه‌ڵ ئێران بۆ هه‌نارده‌ی پاره، بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانكی ناوه‌ندی ژماره‌یه‌ك بانكی خستووه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، واته ژماره‌ی بانكه‌كان بۆ دابه‌شكردنی دۆلار كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش واته كه‌می خستنه‌ڕووی دۆلار.انی داناوه، ده‌بێت ئێمه مامه‌ڵه به دینار له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین، ئێستا به‌شێكی زۆری دۆلاری عێراق ده‌چێته ئێران، بۆیه ئه‌مه‌ر فشاری له‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندی درووستكردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بانكانه نه‌خه‌نه لیستی ره‌شه‌وه، سزای عێراق ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش شڵه‌ژانێكی درووستكردووه..
موسه‌ننا ئه‌مین ئەوەشی ئاشكرای كردووە، له دوا سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ ئێران باس له‌وه كراوه، بڕی چوار ملیار دۆلار بدرێته ئێران له به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی هه‌ندێ خزمه‌تگوزاری به عێراق و ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكاییه‌كانی نیگه‌ران كردووه.
روونیكرده‌وه، نه‌وتی عێراق به دۆلار ده‌فرۆشرێت و ئه‌و پاره‌یه له ئه‌مه‌ریكاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و به‌شێكی له بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا ده‌درێته عێراق و له هه‌موو گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه به بیری عێراق هێنراوه‌ته‌وه، كه نابێت ئه‌و پاره‌یه بگاته ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌ریه‌ك له ئێران و سووریا و لوبنان، زۆر پێویستیان به دۆلاره، بۆ ئه‌وه‌ی له عێراقه‌وه بۆیان بچێت، به قاچاغ و به ره‌سمی و به ئاشكرا بۆیان ده‌چێت.
موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، ئه‌مساڵ عێراق نیو ملیار دۆلار نه‌وتی به خۆڕایی داوه‌ته لوبنان، بۆ ئه‌وه‌ی كاڵا و خزمه‌تگوزاری بداتێ، به‌ڵام له لوبنان چ كاڵایه‌ك هه‌یه بدرێته عێراق؟، ئاشكرایه ئاراسته‌یه‌كی هه‌رێمی هه‌یه بۆ پشتیوانی لوبنان، چونكه له لێواری مایه‌پووچبوونه و دراوه‌كه‌ی به‌های نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی عێراق به بێ تێپه‌ڕینی به په‌رله‌ماندا ده‌چێته ئه‌و مامه‌ڵانه، ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌مان رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێرانیش كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: له دوا سه‌ردانمدا بۆ لوبنان، ئه‌و زانیاریانه‌م ده‌ستكه‌وت، له ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرسیارم كرد و پشتڕاستم كرده‌وه، به نیازم له دوای پشووی سه‌ری ساڵ نووسراو بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌م له‌و باره‌یه‌وه.
موسەنا ئەمین