ئاژانسى وڵات
وته‌بێژى ده‌سته‌ى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران رایگه‌یاند: ئێران ده‌ستى كردووه به به‌رزكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆمه‌كه‌ى، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: "ئه‌م كاره هه‌نگاوى یه‌كه‌مه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پابه‌ندییه‌كانمان به رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٧ى ئه‌یلول، بهروز كه‌مالوه‌ندى، وته‌بێژى ده‌سته‌ى ئه‌تۆمى ئێران رایگه‌یاند: "ده‌ستمانكردوو به خستنه‌كارى ئامێره پێشكه‌وتووه‌كانمان به مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆم".
وتیشى: "ئه‌مه هه‌نگاوى یه‌كه‌مه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پابه‌ندییه‌كانمان به‌و رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌ى كه له ساڵى ٢٠١٥ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانى ئه‌وروپا واژومانكرد، هه‌نگاوێكیشه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و به‌ڵێنه‌ى كه دامان ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزاكانمان له‌سه‌ر كه‌منه‌كاته‌وه".
