ئاژانسى وڵات
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ئاگادارده‌كاته‌وه كه رۆژى دووشه‌ممه له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم پشووى فه‌رمییه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه "به‌بۆنه‌ى ١٠ى موحه‌ڕه‌م و عاشورا، رۆژى ٩ى ئه‌یلول، كه ده‌كاته ڕۆژى دووشه‌ممه ده‌كاته پشووى فه‌رمى له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگا حكومییه‌كاندا".
