ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٧ى ئه‌یلول، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بڕیاریدا تا كۆتایی ئه‌مساڵ كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌بچێت، بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕۆژه‌كه‌ى دیاریبكرێت.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى وڵات كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ده‌ستى كه‌وتون "ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بڕیاریدا، تا كۆتایی ئه‌مساڵ و له‌ماوه‌ى سێ مانگى داهاتوودا كۆنگره‌ى ئه‌و حزبه به‌ڕێوه‌بچێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، كۆده‌بێته‌وه به مه‌به‌ستى دیاریكردنى ڕۆژى كۆنگره".
