نوێترین

recent

07/09/2019

كه‌شناسى ئه‌و هه‌واڵه‌ خۆشه‌ى راگه‌یاند كه‌ هه‌مووان چاوه‌ڕێیبوون


ئاژانسى وڵات
به‌گوێره‌ى پێشبینییه‌كانى پێگه‌ى جیهانى (ئه‌كیووێزه‌ر) تایبه‌ت به‌ پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌وا، له‌م هه‌فته‌یه‌دا پله‌كانى گه‌رما نزمبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن.

سایتى جیهانى تایبه‌ت به‌ پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌وا ناسراو به‌ (ئه‌كیووێزه‌ر) پێشبینى پله‌كانى گه‌رماى بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌ "له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان پله‌كانى گه‌رما له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو بۆ سێ پله‌ى سه‌دى داده‌به‌زن".

سایته‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌، زیاتر پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زن".


Picsart-24-02-23-21-31-09-085