ئاژانسى وڵات
دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌ت پێشمه‌رگه و دروستبوونى كێشه بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه له ئێستادا زۆرترین قسه و باسى له‌سه‌ره، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: "به‌هۆى به‌كارنه‌هێنانى سیوله‌ى بانكه‌كانه‌وه‌یه".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێك له بانكه‌كانى شارى هه‌ولێر كه مووچه‌ى تێدا دابه‌شده‌كرێت به وڵاتى راگه‌یاند: "مانگه‌كانى پێشوو كه ناردنى پاره‌ى مووچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانه‌وه دواده‌كه‌وت، ئێمه سیوله‌ى بانكه‌كانمان به‌كارده‌هێنا، دواتر له پاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان ئه‌و سیلویه‌مان پڕده‌كرده‌وه".
وتیشى: "به‌ڵام ئه‌م مانگه به‌هۆكارێكى نادیار، پێمان وترا ئه‌و سیوله‌یه به‌كارنه‌هێنین و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانیش ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى دواخست، له‌به‌ر ئه‌وه دابه‌شكردنى مووچه دواكه‌وت".
