لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند بۆ سەرخستنی کۆنگرەی یەکێتی پێویستیان بە هۆشیاری هەیە و جەخت دەکاتەوە هەمووان لەبەردەم بەردەبازێکی گەورەدان.
دوای ئەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەرواری ٧/١٢/٢٠١٩ی وەکو ڕۆژی بەستنی کۆنگرە دەستنیسانکرد، لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی زانیاری لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "سه‌رخستنی ئه‌م كۆنگره‌یه، پێویستی به هۆشیاریی ته‌واو هه‌یه".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێستا كه هه‌موومان له‌به‌رده‌م بەردەبازێکی گرنگ و چاره‌نوسسازداین، پێویسته ئه‌و راستییه له‌به‌ر چاو بگرین كه ئه‌م كۆنگره‌یه، لەغیابی مامی گه‌وره‌مان، مام جەلال، دامه‌زرێنه‌ر و سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)، و رابه‌ری مێژووكردی گه‌له‌كه‌مان بەڕێوەدەچێت".
باسی لەوەشکردووە "بۆ ده‌ربازكردنی قۆناغه‌كه و ره‌چاوكردنی هه‌ستیارییه‌كانی، پێویسته هه‌موو لایه‌كمان کۆنگرە بكه‌ینه هەوێنی کۆکردنەوەی تەواوی بیر و بۆچونە جیاوازەکان، یەکخستنی هەڵوێستەکان".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ماوەی نزیکەی دە ساڵ بەسەر وادەی بەستنی کۆنگرەدا تێپەڕیووە و لەو ماوەیەشدا چەندین جار بەرپرسانی ئەو حزبە نارەزایەتیان دەربڕێوە.
