نوێترین

recent

07/09/2019

وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ى راگه‌یاند


ئاژانسى وڵات
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى راگه‌یاند

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وزاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: " ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى، پێشمه‌رگه‌، په‌روه‌رده‌، هێزه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتا و چه‌ند شوێنێكى تر كه‌ تا ئێستا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت".

له‌باره‌ى دروستبوونى كێشه‌ بۆ مووچه‌ و دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ كه‌ بڕیاره‌ مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌شبكرێت، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "تا ئێستا هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نیه‌ كه‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ دابه‌شبكرێت".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085