نوێترین

recent

06/09/2019

خوێندنی ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگه‌ ئەھلییەکان ڕاگیرا


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێـمی کوردستان خوێندنی ئێوارانى لە زانکۆ و پەیمانگه‌ ئەھلییەکان ڕاگرت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێـمی کوردستان مەرجەکانی بۆ ئەمساڵی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگه‌ ئەھلییەکان بڵاو کردەوە، تێیدا بڕیار دراوه‌، دەوامی ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگه‌ ئەھلییەکان نەمێنێت دەوام بکرێتە به‌یانییان.

به‌پێى زانیارییه‌كانى( وڵات)، ده‌وامى ئێواران بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ ڕاگیراوه‌، كه‌ ئه‌مساڵ ده‌ست به‌ خوێندنى زانكۆ و په‌یمانگه‌ ده‌كه‌ن، واته‌ قۆناغى یه‌كه‌من، به‌ڵام ئه‌و قوتابیانه‌ى له‌ قۆناغى دووه‌م و به‌سه‌ره‌وه‌ن و پێشتر ئێواران ده‌وامیان كردووه‌، بۆ له‌مه‌ودواش هه‌ر له‌ ئێواراندا ده‌وام ده‌كه‌ن.

دەقی مەرجەکانی وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ خوێندن له‌ زانکۆ و پەیمانگه‌ ئەھلییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2019 بۆ 2020:




















Picsart-24-02-23-21-31-09-085