نوێترین

recent

06/09/2019

بەساڵاچووان زیاتر سوود لە وەرزشی رۆژانە وەردەگرن

وڵات تەندروستى
توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی دەریخستووە، مرۆڤەکان لە ناوەڕاستی تەمەنیانەوە پێویستیان بە ئەنجامدانی وەرزشی زیاترە تاوەکو ماسوولکەکانیان بەهێزتر بکەن و لەدەست و پێ نەکەون.

توێژینەوەکە لە شاری بێرمنگهامی بەریتانیا ئەنجامدراوە کە تایبەتە بە کاریگەری وەرزشی قورس لەسەر بەساڵاچووان.

لەی برین، توێژەری زانکۆی بێرمنگهام دەڵێت "ئێمە لەو گۆشەیەوە دەستمان بە توێژینەوەکانمان کرد کە بزانین ئەو بەساڵاچووانەی بەدرێژایی ژیانیان بەردەوام جووڵەیان کردووە ماسوولکەکانیان چۆن لە ئاست ئەو جۆرە وەرزشە قورسانە وەڵام دەدەنەوە. بۆمان دەرکەوت ئەرێنییانەیە و زۆر بە باشی وەڵام دەدەنەوە".

یوو زۆنوگ وانگ تەمەنی 65 ساڵە و پێشتر جووتیار بووە، ئێستا رۆژانە بە چەندین چالاکی جیاوازی وەک: مەلەکردن و یاری بلیارد رۆژەکەی بەڕێدەکات، هۆکارەکەش، جگە لە بێکاری، بەهێزکردنی ماسوولکەکانی دەست و قاچیەتی و دەڵێت، بەوشێوەیە دڵخۆشترە. 

شارەزایانی بواری راهێنانی جەستەیی دەڵێن، لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی مرۆڤەکان، ناوەوەی ئێسکەکانیان سست و لاواز دەبن و ئەنجامدانی وەرزشی رۆژانە، کاریگەری ئەرێنی لەسەر تواناکانیان جێدەهێڵێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085