نوێترین

recent

06/09/2019

مردن بەجگەرەى ئەلیکترۆنى ڕوو لەزیادبوونە


بەرپرسانی تەندروستیی ئۆریگۆن رایدەگەیێنن بەدواداچوون بۆ حاڵەتێكی نوێی مردن دەکەن کە لەدوای جگەرەکێشانی ئەلیکترۆنی تووشی گرفتی سەختی هەناسەدان بووە و دەبێتە دووەم حاڵەتی مردن بەم هۆکارە. 

بەرپرسانی تەندروستی لە ئۆریگۆن دەڵێن کەسەکە دوای ئەوەی ئامێری جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکارهێناوە، گرفتی بۆ دروستبووە و مردووە، هەروەها لە مانگی رابردووشدا کەسێك لە ئیلینۆیس بە هۆی نەخۆشیی سییەکانی پەیوەست بە جگەرەی ئەلیکترۆنی گیانی لەدەستداوە. 

تەندروستی ئۆریگۆن دەشڵێت نەخۆشەکە هەمان ئەو نیشانانەی هەبوون کە 330 کەسەکەی دیکە کە بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنی نەخۆشکەوتوون هەیانبوون.

د. ئان تۆماس، پزیشكی گشتی لە تەندروستی ئۆریگۆن دەڵێت تاوەکو ئێستا خەریکی بەدواداچوونن و هۆکاری سەرەکی نەخۆشکەوتن بە جگەرەی ئەلیکترۆنی نازانن، کە ئایا بەهۆی ژەهراویبوونە یان ماددە و پێکهاتە شلەکانی نێو جگەرەکەیە. 

دامەزراوەی بەریتانیی بۆ نەخۆشییەکانی سییەکان دەڵێت ئەو بەڵگانەی تاوەکو ئێستا هەن، گومانێکی ئەوتۆیان لەوەدا نەهێشتووەتەوە کە جگەرەی ئەلیکترۆنی لە جگەرەی ئاسایی سەلامەتتر نییە، بەڵام بەو پێیەی جگەرەی ئەلیکترۆنی هێشتا داهێنراوێکی نوێیە، توێژینەوەی زیاتر پێویستن بۆ دەرخستنی زیانەکانی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085