لە گوندێكی سەر بە پارێزگای دهۆك، كوڕ و باوكێك لەكاتی پاككردنەوەی بیرێكی ئاودا خنكان.
موقەدەم هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگەی دهۆك، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ( فەیسبوك) رایگەیاندووە “لە گوندی بانیێ سەر بە پارێزگەی دهۆك، لەكاتی پاككردنەوەی بیرێكی ئاو، باوكێك بەناوی حسێن ساڵح و كوڕەكەی بەناوی سەركەوت حسێن، خنكاون”.

