ئاژانسى وڵات
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم، بڕیاریداوه زه‌وى كشتو‌كاڵى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌رچووانى كۆلێژه كشتوكاڵییه‌كاندا بكات، به‌مه‌رجێك پڕۆژه‌یان هه‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى وڵات "بڕیاره‌كه له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا راده‌گه‌یه‌نرێت و به‌شێوه‌یه‌كه هه‌ر ده‌رچوویه‌كى كشتو‌كاڵى پڕۆژه‌ى تایبه‌تى هه‌بێت و بێكاربێت، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ هه‌ڵده‌ستێت به پێدانى زه‌وى پێى".
وڵات ئه‌وه‌شى زانیووه "هیچ مه‌رجێكى تایبه‌ت بۆ ئه‌و ده‌رچووانه دانانرێت كه ده‌یانه‌وێت، زه‌وى وه‌ربگرن".
