نوێترین

recent

08/09/2019

سێو گەوهەرى میوەکان بە سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ئاشناببە

وڵات تەندروستى 
سێو یەكێكە لەو میوە گرنگانەی سودێكی زۆری هەیە بۆ لەش، بەپێی توێژینەوەكان سێو پێكهاتوە لە (ئاو،ڕیشاڵ، پڕۆتین، خوێ،ترشەكان، ڤیتامین، شەكر، نیشاستە،پۆتاسیۆم، فۆسفۆڕ،مەگنیسیۆم،ئاسن)،هەموو ئەم پێكهاتانە گرنگی خۆیان هەیە بۆ لەش.
د.عەبدولواحید محەمەد ساڵح، پسپۆڕی پزیشكی و مامۆستای بەشی پزیشكی لە زانكۆی سلێمانی لە فەیسبوكی خۆی سوودەكانی سێوی بەم شێوەیە پۆلێن كردووە:

• بۆدابەزاندنی كێش، چونكە سێو ڕیشاڵی تێدایە وادەكات هەست بەتێری بكەیت.

• بۆ تەندروستی دڵ زۆرباشە، ماسولكەكانی دڵ بەهێزدەكات و پەستانی خوێن كەمدەكاتەوە.
• سێو ڕیخۆلەكانن چالاك دەكات ،قەبزی ناهێلێت.
• ئێسك بەهێز دەكات و زۆر گرنگە بۆ مێشك.
• ئەگەری توش بوون بە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.
• گرنگیەكی زۆری هەیە بۆ گورچیلە و جگەر و گەدە.
• توشبوون بەشەكرەی جۆری دوو كەم دەكاتەوە، زۆر گرنگە بۆ نەهێشتنی كۆكە.



Picsart-24-02-23-21-31-09-085