ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە کەسێک لە زاخۆ بە گوللە یەک باوکی دەکوژێت. کەسوکارەکەی دەڵێن: بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە بووە.
ئەمیر عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆبە میدیاکانى راگەیاند، لە زاخۆ لە سێ رۆژدا سێ رووداوی تەقەکردن هەبوون. بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی زاخۆ دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە 8-9-2019) لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک باوکە تەمەن 65 ساڵانەکەی خۆى دەکوژێت.
بەگوتەی کەسوکاری کە قسەیان بۆ پۆلیس کردووە "بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە باوکی خۆی کوشتووە".
هاوکات لە ئێستادا لێكۆڵینهوه له ڕوداوەکە دەستیپێکردووە و فهرمانی دهستگیركردن بۆ تۆمهتبارهكه دهركراوه، بە پێی زانیاریەکان هۆکاری ڕوداوەکە کێشەی زەوی و زاربووە.
