وڵات _تایبەت
شێخ ئەحمەدى بارزان کە بە باپیرەگەورەى نەوەى چوارەمى بارزانیەکان هەژمار
دەکرێت، چەندین جار هۆشدارى ئەوەیداوە "تەنها دۆلار و زێڕ" دەتوانێت
بنەماڵەى بارزانى هەڵوەشێنێت، ئەمڕۆ بنەماڵەى بارزانى لەدۆخێکدایە ململانێکان
لەسەر دۆلار و بەرپرسیارییەتى لەوپەڕى ئاستدان، بۆیە ڕەنگە ١٠ ساڵى ئایندە
ساڵانێکى سەخت و هەورازبێت بۆ بنەماڵەى بارزانى.
مەلا موستەفا بارزانى نەوەى دەرکەوتەى بارزانی کە توانى لەماوەى ١٠٠ ساڵى
ڕابردوودا ناوى بنەماڵەکە بهێڵێتەوە، مەسعود بارزانى نەوەى دووەم و مەسرور بارزانى
نەوەى سێهەمە، ئێستاش ئارین بووەتە نەوەى چوارەمى بارزانیەکان.
ئارین و ئیدرس
ئارین و ئیدریس کە دوو کوڕە گەورەى مەسرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانین،
ئەمڕۆ لەناو ڕێکخستنەکانى پارتیدا گەشە بە کەسایەتیان دەدرێت وەکو کەسى دەرکەوتەى
بنەماڵەى بارزانى بایەخى گەورەیان پێدەدرێت، ئارین تەمەنى ١٥ ساڵە و سەرقاڵى بزنسە
و بەرپرسیارییەتى دامەزراوەى خێرخوازى بارزانى پێدراو کە ساڵانە بەدەیان ملیۆن
دۆلار دەبەخشێتەوە و فەندى دەرەکى وەردەگرێت، بەهەمان شێوە ئیدریس خاوەنى
دامەزراوەى خێرخوازى بارزانیە و لەگەڵ مەتین بارزانى کوڕى دلۆڤان ئیدریس بارزانى
براى نێچیرڤان بارزانى سەرقاڵى بەڕێوەبردنى گروپى کۆمپانیاکانى سەڵاحەدین ن،
هاوکات ئیدریس خاوەنى دەزگاى خێرخوازى ڕوانگەیە کە بە دەوڵەمەندترین دەزگاى
خێرخوازى دادەنرێت لەکوردستان، ئەم دوو نەوەیە هاوشێوەى نێچیرڤان بارزانى و مەسرور
بارزانى لە کێبرکێى کەسایەتیدان هەریەکەیان دەیانەوێت ئایندەى بنەماڵە بەدەست
خۆیانەوە بێت.
![]() |
| بارزانى، ئارین، مەسرور بارزانى |
ئیدریس سەرقاڵى چیە؟
ئیدریس نێچیرڤان، لەلایەن باوکیەوە مارکێتینێکى گەورەى بۆ دەکرێت، وەکو
کاندید بۆ پۆستى سەرۆکى حکومەتى داهاتووى هەرێم بۆ ٨ ساڵى داهاتوو ئەوەش وەکو
بەربەستێک بۆ مەسرور بارزانى کە خاڵیەتى کوڕى نەبیلە بارزانى کچى مەسعود بارزانیە.
بەگوێرەى زانیارییەکان، نێچیرڤان جگە لەوەى لەڕێگەى دەزگا ماس
میدیاییەکانەوە بەتایبەت ڕووداو کار لەسەر بەهێزکردن و دەرخستنى کەسایەتى دەکات، هاوکات
پارەیەکى خەیاڵى لەبەردەست داناوە تاوەکو بتوانێت لەو ڕێگەیەوە هەم بزنس بکات
هەمیش کار لەسەر پێگەیاندنى خۆى بکات بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کەسایەتى لەناوە و
دەرەوەى پارتى، وەکو ڕاوێژکار لەگەڵى داناوە.
هاوکات لەئاستى سیاسیش، نێچیرڤان بارزانى لەچەندین بۆنەدا ئیدریس دەخاتە
پێشەوە لەگەڵ سەرکردەکانى کورد ئاشناى دەکات، ئەویش بە دوو ئامانج "یەکەم:
ئاشناکردنى لەگەڵ دۆخى سیاسى، دووەم: دروستکردنى ڕایەڵەى سیاسى کە بۆ ئایندە سودى
دەبێت".
نێچیرڤان بارزانى، ئیدریسى کوڕى بۆ شوێنگرەوەى مەسرور بارزانى ئامادە دەکات
نەوەى چوارەم سەرقاڵى چین؟
ساڵ نیە ئابڕوچونێکى ئەم نەوەیەى بارزانى لە دەرەوەى وڵات ئاشکرانەبێت،
چونکە ئەوان جیاواز لەخەڵکى دیکە مامەڵە دەکەن بەهۆى ئەو پارەیە خەیاڵەیى
لەبەردەستیانە بەبێ خەم لەزانکۆ بەناوبانگەکانى (ئەمریکا و بەریتانیا سەرقاڵى
بەدەستهێنانى بڕوانامەى بەرزو بزنسى بەرزو پیاسەن بە گرانبەهاترین ئۆتۆمبێلى
گرانبەها، ئەمانە هەریەکە و بۆ پۆستێک خۆیان ئامادەکەن بەشێکیان ڕاستەوخۆ دەچنە
پۆستە ئەمنیەکانەوە بەشێکى دیکەیان دەچنە پۆستە حکومیەکانەوە، ئەوەش لەچوارچێوەى
ئەو پلانەى بنەماڵەى بارزانیدایە بۆ کۆنترۆڵکردنى پێگە گرنگەکانى دەسەڵات
لەکوردستان پاراستنى ئایندەى بنەماڵەى بارزانى.
![]() |
| ناسر مەنسور مەسعود بارزانى |
نەوەکانى دیکەى بارزانى نیگەرانن!
بەگوێرەى چەند ڕاپۆرتێکى نهێنى کە لەناوخۆى بنەماڵەى بارزانى دەرچوون، نیگەرانیەکى
قوڵ هەیە لەلایەن کوڕەکانى دیکەى بارزانیەوە بەهۆى ئەو بایەخ دانە گەورەیە بە
مەسرور بارزانى نەوەکەى، چونکە بڕوایان وایە ئێستا ڕەچەڵەکى بنەماڵەکە لەهەموو
ڕوەکانەوە گەڕاوەتەوە بۆ مەسرور بارزانى و کوڕەکانى، ئەوەش ئەوانى لەدەسەڵات بێبەش
کردووە تەنانەت مەسعود بارزانى بایەخى ئەوتۆ نادات بە کوڕەکانى دیکەى ئەوەندە
بایەخ بە مەسرور و ئارین دەدات.
هەر بەگوێرەى ئەو ڕاپۆرتانە، مەسعود بارزانى لەماوەى ڕابردوودا توشى ئەم
ڕەخنەیە بووەتەوە لەلایەن کوڕەکانیەوە و تەنانەت ناکۆکیش دروستبووە، بەڵام بە
ئۆفەرى دیکە بارزانى ئەم پرسەى چارەسەرکردووە، بە بەپێدانى پۆستى سەربازى و ئەمنى
و ئابورى.
ئایندەى ئەم نەوانە چۆن دەبێت؟
هیچ گرنتیەک نیە کە هەتا هەتایە دەسەڵات لەدەستى پارتى بێت تاوەکو ئەو
خواستەى بارزانى بۆ کوڕەکانى هەیەتى بەدیبهێنێت، چونکە دۆخى کوردستان لەگۆڕاندایە
و بەسودى پارتى نیە.


