نوێترین

recent

11/09/2019

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە 11/9/2019، كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت.

بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لەسەر سێ پرسی سەرەكی دەبێت كە ئەمانەن:

* خستنەڕووی دەرەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق كە لە رۆژی 8ی ئەیلول ئەنجامدرا.

* گفتوگۆكردن لە بارەی كاریگەری و مەترسییەكانی پڕۆژەی سەرژمێری كە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بكرێت.

* گفتوگۆكردن لە بارەی چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085