ئاژانسى وڵات
واسق سەلامی، پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراقی له‌ڕێگه‌ى په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆیه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك وادەی یەکەم بارانبارینی زستانی ئەمساڵی راگەیاند.
واسیق سەلامی نوسیویه‌تى "لە نیوەی مانگی تشرینی یەکەمەوە حاڵەتەکانی بارانبارین لە عێراق دەستپێدەکەن، ئەوەش بەهۆی بارستە هەوایەکی شێداری بەرزەوەیە کە ناوچەکە دەگرێتەوە".
ئه‌و پێشینیكاره عێراقییه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: "فشارەکانی باکوور و ناوەڕاستی ئەوروپا بەرزدەبنەوە و ئەمەش وادەکات پلەکانی گەرمای ئەم ناوچەیە داببەزن"
واسق سەلامی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "هاوکات دەریای سور و سپیش بەردەوامن لە گەرمبوون کە ئەمەش وادەکات هەڵم دروستببێت و حاڵەتەکانی بارانبارین زیاد ببێت".
