فەرهاد پیرباڵ، كتێبخانە و قاوەخانەی ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر سووتاند و خۆی گرتەی ڤیدیۆیی ڕووداوەكەی بڵاوكردەوە و ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراوە. بەرپرسی ماڵی وەفایی دەڵێت: پێشتر هێزە ئەمنییەكانمان لە هەڕەشەكانی پیرباڵ ئاگادار كردووەتەوە.
فەرهاد پیرباڵ، نووسەری كورد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی سووتاندنی كتێبفرۆش و قاوەخانەی ماڵی وەفایی بڵاوكردەوە كە خۆی تۆماری كردووە و تێیدا دەڵێت "ماڵی وەفایی بە ناوی ژنی سەرۆ قادرەوەیە، ئاوها ماڵت دەسووتێنم، ماڵی من دەسووتێنی؟".هەر لەو گرتە ڤیدیۆییەدا پیرباڵ دەشڵێت "ماڵی من دەخۆی نێچیرڤان بارزانی".
ماڵی وەفایی بە ناوی ژنی سەرۆ قادرەوەیە، ئاوها ماڵت دەسووتێنم، ماڵی من دەسووتێنی؟هەر لەو گرتە ڤیدیۆییەدا پیرباڵ دەشڵێت "ماڵی من دەخۆی نێچیرڤان بارزانی"
سۆران عەزیز، بەرپرسی ماڵی وەفایی، بۆمیدیاكان وت "كاتژمێر دووی شەو فەرهاد پیرباڵ ئەو كارەی كردووە. ئێمە دوێنێ لایەنی ئەمنیمان ئاگادار كردەوە كە فەرهاد پیرباڵ هەڕەشەی سووتاندنی كتێبفرۆشی و قاوەخانەكەمان دەكات، بەڵام ئەوانیش تەسەوریان نەكردووە فەرهاد كتێب بسووتێنێ".
لەبارەی هۆكاری ئەو كارەی پیرباڵەوە، سۆران عەزیز وتی "لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەڵێت ئێوە پیاوی نێچیرڤان بارزانین. ئێمە پارەی فەلافلێكمان پێ نییە بیخۆین، كەچی ئەو بە پیاوی نێچیرڤان بارزانیمان دەزانێت!".
وەكو بەرپرسی ماڵی وەفایی خستیە ڕوو، لە ڕووداوەكەدا "زیاتر لە پێنج هەزار كتێب كە لە كتێبخانەكەدا بوون، هەمووی یان سووتاون یان تەڕ بوون".
لە بەرانبەر ئەو كارەدا بەرپرسی ماڵی وەفایی سكاڵای لەسەر فەرهاد پیرباڵ تۆمار كردووە.
شاعير عه‌بدالله به‌شێو له‌دوو وێنه‌دا
بەبۆنەی دەستگیر کردنی فەرھاد پیرباڵەوە، شاعیری کورد عەبدوڵا پەشێو شعرێک پێشکەشی فەرھاد پیرباڵ دەکات.
عەبدوڵا پەشێو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، بەبۆبەی دەستگیرکردنی فەرھاد پیرباڵە شعرێکی پێشکەش دەکات و دەڵێت:
دە لێی گەڕێن با بڵێ
جنێو بدات...هاوار بکات..سنگ بدڕێ
فەرهاد بە هاوار و جنێو جوانە
دەلێی گەڕێن...بۆ لێی دەدەن؟
نەخاوەنی بیری نەفتە
نە پێش لەشکری بێگانە
دەلێی گەڕێن دەبا بڵێ...
فەرهاد دەمێکە هەر دەڵێ...
کێ زاتی کردووە..
بۆجارێکیش کە ئەودەڵێ
بڵێ...مەڵێ
دەبا بڵێ...دڵی شارم
چیرۆکی ئەتکی قەڵاو ...
چیرۆکی ئەتکی میلەت و
چیرۆکی ئەتکی گەلێ...
ئێوە دەڵێن هەموو کپ بن
گوێ قوڵاغ و بێ دەماغبن
تەنها پادشا بۆی هەیە بڵێ
منیش دەڵێم...ئەو هەر دەڵێ
منیش دەڵێم ..هەموو دەڵێین
وڵاتتان..شارتان بۆ پڕ دەکەین لە هەمبەڵێ
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت شه‌وی رابردوو فه‌رهاد پیرباڵ کتێبخانه و قاوه‌خانه‌ی ماڵی وه‌فایی له شاری هه‌ولێر سوتاند نزیکه‌ی 5 هه‌زار کتێب سوتان.
فه‌رهاد پيرباڵ له‌گه‌ڵ مارف خه‌زنه‌دار
له‌ميانه‌ى كاردانه‌وه‌ى ڕووداوه‌كه‌ى به‌ربه‌يانى ئه‌مڕۆ كه نوسه‌ر فه‌رهاد پيرباڵ ئاگرى له‌ماڵى وه‌فايى به‌ردا كاردانه‌ى جياجياى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه له‌م راپۆرته شيكاريه‌ى (وڵات) دا تێشك ده‌خه‌ينه سه‌ر به‌شێك له‌وكاردانه‌وانه‌ى له‌تۆره‌كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان كه‌به دواى خۆي‌دا هێناويه‌تى..
- له‌باره‌يه‌وه ڕۆژنامه‌نوس شه‌نكار عبدالله ده‌نوسێت وده‌ڵێت:
ڕۆژنامه‌نوس شه‌نكار عبدالله
فه‌رهاد پیرباڵ، نوسه‌ر و مامۆستا زانكۆ، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات له‌تۆڵه‌ی خۆیدا ئاگری له‌كتێبخانه‌ی وه‌فایی له‌شاری هه‌ولێر به‌رداوه و به‌وته‌ی خاوه‌نی كتێبخانه‌كه‌ش 5 هه‌زار كتێب سوتاون و خه‌سار بوون.
پرسیاره جدییه‌كه ئه‌وه‌یه كاتی خۆی چه‌ند گه‌نجێك چه‌ند كتێبێكی فه‌رهاد پیرباڵیان سوتان له‌گه‌رمیان، فه‌رهاد له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌دا په‌لاماری گۆڕان و خودی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فایدا و ئه‌وانی تۆمه‌تباركرد به‌وكاره، كه‌چی ئێستا خۆی ئاگر له‌هه‌زاران كتێب به‌رده‌دا.
سوتانی كتێب مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه و هه‌مووشی یه‌ك ته‌فسیری هه‌یه ئه‌ویش ترسه له‌زانین و هۆشیاری، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی فه‌رهاد به‌بیانویه‌كی نامه‌عقول، یه‌جگار خراپه و خۆ ئه‌گه‌ر ماڵی وه‌فایی به‌بێ پرسی تۆ كتێبه‌كه‌یان چاپ كردویت، ئه‌وه ده‌توانی له دادگا داوای مافی خۆت بكه‌یت، نه‌ك به‌م شێوه‌یه ئاگر له‌كتێبخانه‌یه‌ك به‌ربده‌ین..
فه‌رهاد پیرباڵه، ئه‌و پیاوه‌ی كه ڕۆژگارێك وه‌ك ڕابه‌ری گه‌نجانی ناڕازی ناوزه‌د ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌فسوس نه‌تتوانی ڕابه‌رایه‌تی بكه‌یت و به‌زووی ماهیه‌تی خۆتت ئاشكراكرد.
به‌داخه‌وه له‌م ڕۆژانه‌دا كه‌دێینه سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یه‌كه‌م شت كه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین، نوێترین چالاكی فه‌رهاد پیرباڵه، ئه‌و پیاوه‌ی كه ڕۆژگارێك وه‌ك ڕابه‌ری گه‌نجانی ناڕازی ناوزه‌د ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌فسوس نه‌تتوانی ڕابه‌رایه‌تی بكه‌یت و به‌زووی ماهیه‌تی خۆتت ئاشكراكرد، هه‌تا گه‌یشتی به‌م ڕۆژگاره، كه ئه‌مه یه‌جگار خه‌مئامێزه بۆمن..
- له‌درێژه‌ى كاردانه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌سوتاندنى ماڵى وه‌فايى په‌رله‌مانتار مەم بورهان قانع ئەندامی لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كورستان ڕاگه‌يه‌ندراوێك بلاو ده‌كاته‌وه وده‌ڵێت:
ئەمەی "فەرهاد پیرباڵ" بەرانبەر بەم كتێبخانەیەی كردوە، پێشهاتێكی زۆر خراپە و بەمەیش نرخێكی بۆ 40 ساڵی كاركردنی رابردوی لەبواری فەرهەنگیی دا نەهێشتەوە، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسیاری پلە یەكی ئەم روداوە حكومەتە، پاشان "فەرهاد"... ئەمەیش لەو سۆنگەیەوە، كە "فەرهاد" پێویستی بە هێوركردنەوەی دەرونییە و حكومەتیش خۆی ناكات بەخاوەنی.
سوتاندنی كتێب مێژویەكی دێرینی هەیە و هەمیشە دەسەڵاتە ستەمكارەكان لە ترسی بڵاوبونەوەی رۆشنبیریی و رێگریكردن لە بەرزبونەوەی ئاستی هۆشیاریی تاكەكانی كۆمەڵگەكانیان، كە وەكو مێگەل تەماشایان كردون كاریان لەسەر كردوە
خاوەنی ئەم كتێبخانەیە، هەركەسێك بێت و هەڵگری هەر بیر و ئایدیۆلۆژیایەك و هەر ئینتمایەكی حزبیی بێت، بەلای منەوە قوربانییە و دەبێت حكومەتی هەرێم قەرەبوی بكاتەوە و زیانەكانی بۆ ببژێرێت و كتێبخانەكە بە كتێبی ناوازەتر دەوڵەمەندبكرێت. دەبێت هەرچی زوە خەمێك لە "فەرهاد پیرباڵ"یش بخورێت و چارەسەری بۆ بكرێت، بۆ ئەوەی ئەمجارە كتێبخانەی دیكە نەسوتێنێت و هێندەی دیكە، بە كاردانەوەكانی توشی "شۆك"مان نەكات.
مامۆستايه‌كى ئاينى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌نوسێت وده‌ڵێت:
دەستگیری مەکەن دڵی شکاوی چاک بکەنەوە
چیدی ڕۆشنفکرەکان قەڵەم پاکەکان ئەکادیمیە تۆراوە کان مەتۆرێنن
- وێنه‌ى د.فه‌رهاد پيرباڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سايه‌تيه‌كى جياوازدا...
گرته‌يه‌كى ڤيدۆيى د.فه‌رهاد پيرباڵ به‌رله چه‌ند ساڵێك بڵاوى كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌كتێب وسوده‌كانى جياواز له‌هه‌مووخه‌ڵك بيرده‌كاته‌وه‌وده‌ڵێت كتێب نه‌ك سوودى نيه بگره زيانيشى هه‌يه ...














