
سایتی ئیرۆ نیوز بڵاویکرەوە، رۆژی چوارشەممەی رابردو پۆلیسی فەرەنسا لە یەکێک لە شوقەکانی شاری نانت لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە، تەرمی هاوڵاتییەکی دۆزییەوە کە بەپێی رێککەوتی بەسەرچونی خۆراکەکان، ئەو هاوڵاتییەک لە ساڵی (2008)ەوە گیانی لەدەستداوە، واتە (11) ساڵ لەمەوبەر.
خاوەنی شوقەکە پۆلیسی لەو روداوەکە ئاگادارکردوەتەوە و وەک خۆی دەڵێت: لەو ماوەیەدا هیچ گومانێکی بۆ دروست نەبوە، چونکە ئەو هاوڵاتییە مانگانە و لەکاتی خۆیدا کرێی شوقەکەی داوە، بەڵام دوای پێداچونەوە بە تۆماری خەرجییەکان، دەرکەوتوە ئەو کەسە لەرێگەی حەواڵەی ئۆتۆماتیکییەوە کرێی شوقەکەی رێکخستوە بۆ ئەوە مانگانە و بەبێ دواکەوتن لە کاتی خۆیدا بیدات.
هاوکات سایتی (فرانس بلو) بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی کە لە شوقەکەدا گیانی لەدەستداوە، لە دایکبوی ساڵی (1929)یە و بە تەنها ژیاوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش، بە حاڵەتی ئاسایی گیانی لەدەستداوە، بەڵام پۆلیس دۆیسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ روداوەکە کردوەتەوە.