
شاجوانە کوردەکەی ئینتەرنێت شەبنەم بارانی لە گرتهيهكى ڤيديۆيدا بە ستایڵێکی جیاواز دەردەکەوێت و هەوادارانی سەرسام دەكات. لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کورتە ڤیدۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا گۆرانییەکی فارسی دەڵێتەوە و سەما دەکات.
شاجوانی ئینتەرنێت شەبنەم بارانی کە لەسەر ئاستی ناوخۆ و لەسەر ئاستی هۆلیود وەک خۆی باسی دەکات، داوای بەشداریکردن لە زنجیرە داراماو فیلم و لە ریکلامدا لێدەکرێت، بۆئهوهى ههوادارانى بهردهوام ئاگادارى كارو ستايله نوێيهكانى بن ناوبهناو ژمارەیەک وێنەی نوێ خۆی بڵاودەکاتەوە.
شەبنەم بارانی کە نازناوی شاجوانی ئینتەرنێتی پێبەخشراوە كچە كوردێكی تەمەن 21 ساڵە، لە بنچەدا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام ئێستا نیشتەجێی نەرویجە و بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی نازناوی شاجوانی ئنتەرنێتی پێبەخشراوە.