نوێترین

recent

14/07/2019

ترەمپ توڕە بووە ؟


ترەمپ توڕە بووە ؟
د.سەنگەر سەید قادر
ترەمپ هێرشێكی توندی كردە سەر ئەندامانی دیموكراتی ناو كۆنگرێس و داوا لەو ئەندامانەی كۆنگرێس كرد بگەڕێنەوە وڵاتە وێران بووە كانی خۆیان كە لێوەی هاتوون
ترەمپ لە زنجیرە تویتێكدا ڕایگەیاند هەندێك لە ئەندامە تازەكانی ناو كۆنگرێس لە خراپترین و گەندەڵترین وڵاتی جیهانەوە هاتوون بۆ ئەمەریكا كەچی ئامۆژگاری من دەكەن وەك سەرۆكی بەهێزترین وڵاتی جیهان كە چۆن وڵات بە ڕێوە ببەم

هەروەها ڕاشیگەیاند ئەو ئەندامانەی كۆنگرێس با سەرەتا بچن وڵاتەكانی خۆیان چاكبكەن كە گەندەڵی و تاوان باڵی بەسەردا كێشاوە ئەوكات بێنەوە فێرمان بكەن چۆن ئەمەریكا بەڕێوە ببەین و چاكسازی بكەن
ترەمپ بە ناڕاستەوخۆ مەبەستی ئیلهان عومرانی ئەندامی گۆنگرێس كە بەڕەگەز سۆماڵیە و ئەلكساندریا ئۆكاسیۆی بەڕەگەز پۆرتۆریكۆی بوو ، كە بەردەوام ڕەخنەی توند لە ترەمپ دەگرن.

ئەم توڕەیی ترەمپ دوای ئەوەهات دوێنی ئەنجومەنی نوێنەران یاسای ڕاگەیاندنی شەڕی هەموار كردەوە و بەپێی یاساكە پێویستە ترەمپ ڕەزامەندی كۆنگرێس وەربگرێت بۆ هێرشكردنە سەر ئێران.

تێبینی/ ترەمپ خۆی بەڕەگەز ئەڵمانیە و فرید ترەمپ باوكی دوای وێرانبون و دۆڕانی ئەڵمانیا لە جەنگی یەكەمی جیهاندا هاتوتە ئەمەریكا. هەروەها ئەمەریكا لەسەدا٩٨% دانیشتوانەكەی كۆچبەرانن و بەڕەگەز ئەمەریكی نین و لەبنەڕەتدا ئەمەریكا وڵاتی هندیە سورەكانە كە تەنها لە ٢% دانیشتوان پێكدەهێنن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085