نوێترین

recent

20/06/2019

فرۆشتنى میلان و نەوتى عەین زالە؛ ئومێد خۆشناو و مەحمود سەنگاوى کامیان ڕاست دەکەن؟




وڵات _ تایبەت

کاتێک ناکۆکیەکى سیاسى لەهەرێمى کوردستان سەرهەڵدەدات لەگەڵ خۆیدا چەندین تۆمەتى گەندەڵى و کارەساتى دارایى و ئەمنى بەدواى خۆیدا دەهێنێت، بەڵام هیچ کات بەرپرسەکان لەسەر ئەو کەیسانە دادگایى نەکرێن و داواکارى گشتیش نایەتە سەر هێڵ.

مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى ئەوەى ئاشکراکرد، کە پارتى لە بیرە نەوتى عەین زالەى کەرکوک نەوتى بەقاچاخ فرۆشتووە و نەوتى بردووە، ووتى: "جارێکى تر قبوڵ ناکەین، ئەوان نەوتى عەینزالە بدزن، خەڵک کێشەى موچەى هەبێت".

ئەم ووتارەى مەحمود سەنگاوى کاردانەوەى لاى بەرپرسانى پارتى دروستکردووە، چەندین تۆمەتى جیاوازیان ئاڕاستەى مەحمود سەنگاوى کرد



ئومێد خوشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لەکاردانەوەى قسەکانى مەحمود سەنگاوى ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئومێد خۆشناو وەڵامی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەداتەوە‌و رایدەگەیەنێت لەگەرمەی شەری داعش مەحمود سەنگاوی چەكی لەسەنگەرەكانی پێشمەرگە دزیوە‌و بە قاچاخ فرۆشتویەتی، باس لەوەش دەكات هەرچەندە پێشتر لەسەر ئەو قسەیەی سكاڵای لەدژ تۆمار كراوە بەڵام جارێكی دیكە دەڵێت "دەیڵمەوە مەحمود سەنگاوی چەكی میلانی بەداعش فرۆشتوە‌و ژمارەی میلانەكەم لایە".

ئەم تۆمەتە ڕاستەوخۆیە لەکاتێکدایە هێزەکانى ئەڵمانیا لەعێراق و هەرێمى کوردستان بەشوێن ئەو کەیسەوەن، پێشتر داوایان لەوەزارەتى پێشمەرگە کردبوو ڕونکردنەوە بدات بە وەزارەتى بەرگرى ئەڵمانیا بەڵام وەزارەتى پێشمەرگە لەڕونکردنەوەکانى بۆ وەزارەتى بەرگرى و پەرلەمانى ئەڵمانیا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە هیچ چەکێک نەفرۆشراوە.

جارێکى تر قبوڵ ناکەین، ئەوان نەوتى عەینزالە بدزن، خەڵک کێشەى موچەى هەبێت

ئەم تۆمەتە جەختکردنەوەیە لەسەر هەمان تۆمەتى پێشوترى بەرپرسانى ئەو حیزبە کە ئاماژەیان بۆ ئەوەکردبوو، کە بەشێک لەسەرکردەکانى پێشمەرگە چەکى میلانیان فرۆشتووە بە وڵاتێکى هەرێمى.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کاتى خۆى لەسەر دیارنەمانى چەک چەندین و ئەفسەر و پلەدارى وەزارەتى پێشمەرگە دراون بەدادگا و زیندانى کراون پێبژاردنیان پێکراوە لەبرى چەک، ووتى: "سەبارەت بەدیارنەمانى چەکى میلان کە باس لەوەکراوە لەمیحوەرى کاک مەحمود سەنگاوى دیارنەماوە، ئەو شتە تائێستا یەکلایى نەبووە کە چەکمان دیارنەمابێت".


لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە بەگوێرەى یاساى سەربازى هەر کەسێک چەک بفرۆشێت یان چەکەکەى دیارنەمێنێت بە گوێرە یاسا زینداى دەکرێت، ووتیشى: "سزاکە خۆى لەزیندانى و حاڵەتى پێبژاردن دەبینێتەوە، ئەوەش لەکاتەوە بۆ کات فەرق دەکات، بۆ نمونە دیارنەمانى چەک لەکاتى جەنگدا جیاوازە تا دیارنەمانى لەکاتى ئاساییدا".

جیاواز لەوەڵامى وەزارەتى پێشمەرگە بۆ دیارنەمانى چەکەکان تائێستا داواکارى گشتى و حکومەتى هەرێمى کوردستان هیچ لێپێچینەوەیەکیان لەبارەى قسەکانى (سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى، ڕونکردنەوەیەکیان نەداوە لەوبارەیەوە).


بەگوێرەى ئسوڵى یاسایى پێویستە لەم جۆرە حاڵەتانەدا داواکارى گشتى بێتە سەرهێڵ و داواى ئەو بەڵگانە بکات لە (سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى تاوەکو لایەنى تاوانبار دەستنیشان بکرێت) چونکە ئەو کەیستە تەنها پەیوەست نیە بەناوخۆى هەرێمى کوردستانەوە، بەڵکو ڕەهەندێکى ئاسایشى نیشتمانى هەیە و تەنانەت لەلایەن ئەڵمانیەوە لێکۆڵینەوەى لەسەر دەکرێت کەیسەکەش لەلایەن پەرلەمانى ئەڵمانیاوە بەکراوەیى ماوەتەوە.



عەباس فەتاح جێگرى سەرۆکى لیژنەى یاسایى پەرلەمانى کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، داواکارى گشتى دەبێت لەسەر ئەو پرسانە لەسەر هێلێ بێت و خۆى بەکارى خۆى هەستێت لێپێچینەوە لە بەڵگەکان بکات و لایەنى تاوانبار وتەشهیر کەر دەربخات، ووتى: "ئەوان بێدەنگیان لەو پرسە کردووە، ناکرێت ئێمەش بەردەوام داواى لێکۆڵێنەوەیان لێبکەین" بەڵکو دەبێت خۆیان کار لەسەر ئەو پرسە بکەن".

هەرچەندە پێشتر قسەى زۆر لەسەر فرۆشتنى چەکى میلان و فرۆشتن نەوتى عەینزالە هەبووە، بەڵام تائێستاش ڕونیە، ئومێد خۆشناو یان محمود سەنگاوى کامیان ڕاست دەکەن؟

Picsart-24-02-23-21-31-09-085