نوێترین

recent

20/06/2019

شاسوار عەبدولواحید؛ لە هاوارەوە بۆ بێدەنگى


وڵات _ ئاسۆ جەوھەر

نووسەر و چاوێرانی سیاسیی، ھۆکاری بێندەنگیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئێستادا بۆ ئەوە گەڕێنەوە کە جوڵانەوەکە لەژێر رێنمایی دەسەڵاتدا کردەی سیاسیی ئەنجامدەدات، سەرۆکی فراکسیۆنی بەغدادی جوڵانەوەکش رائدەگەیەنێت نەوەی نوێ دابەشی دوو دیدی سیاسیی  جیاواز بووە.
چاودێرانی سیاسیی ئەوەدەخەنە روو کە بە رەزامەندیی پارتیی و یەکێتیی شاسوار عەبدولواحید جموجۆڵدەکات، ئەوەی پارتیی ویەکێتی دەیانەوێت بیکەن سێبەرەکەیان بۆیان دەکات، بۆچی رێگا بە ھیچ چالاکییەکی سیاسیی نادرێت، کەچی رێگا بە شاسوار دەدرێت؟!
ھەروەھا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە میانەی دوایین چاوپێکەوتنیدا لە ئێن ئاڕتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، خۆبەخشە زینانیی کراوەکانی جوڵانەوە کەی سێ جار ئیفادەیان پێوەر گیراوە و داویین جار لە ژێر گوشاردا زۆریان لە ئەندامانیان کردوە، تا ددان پێدانانەکان بگۆڕن لە بەرژەوەندیی لایەنێکی دیاریی کراو.

ھەروەھا وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێش رایگەیاندبوو، زیندانیی کردنی سەرۆکی جوڵانەوە کەو ئەندامانیان سیاسییە نەک قانوونیی، ئەمەیش ئەوە دەردەخات کە گوشارەکان لەسەر ئەم جوڵانەوەیە ھەبووە.

چاودێران ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن ھۆکاریبێدەنگی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە دروستکراوی دەستی ئەو دەسەڵاتە یە، بۆچی بە نھێنیی داوای رێککەوتنی لە پارتیی و یەکێتیی کردوە، لەو چوارچێوەیەش چەند ئۆفەرێکی خستووەتە بەردەم ئەو دوو لایەنە.

لە زانیارییەکاندا ئەوەش خراوەتەڕوو کە شاسوار عەبدولواحید، جگە لەدەستپێشخەری بۆ بەرپرسانی یەکێتی لەرێگەی بەرپرسێکی پارتی دیموکراتیش دەستپێشخەری بۆ ئەو حیزبە کردووە کە رێککەوتنی لەگەڵ بکەن‌و بۆ ئەوەش چەند پێشنیازێکی بۆ پارتی کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییەکان لەسەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، شاسوار عەبدولواحید دوای گەڕانەوەی بۆ ھەرێمی کوردستان، دەستپێشخەریی بۆ پارتیی‌و یەکێتیی کردووە، لەپێناوی ئەوەی ئەو دۆسییانەی لەسەری ھەیە لەدادگا دابخرێت‌و بەڵگەنامەکانی لەسەر ئاشکرانەکرێن. دەسپێشخەرییەکەی شاسوار بریتییە بووە ئامادەیی نیشانداوە رێککەوتنی نێوانیان بەشێوەیەک بێت، ھاوکارییان دەبێت‌و چیتر دژایەتی سیاسیی‌و میدییایان ناکات.

یەکێک لەپێشنیازەکانی ئەوە بووە، کە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پارلمانی کوردستان ھەڵدەوەشێنێتەوە ئەوەش بۆ ئەوەی فراکسیۆنەکە نەتوانێت دژایەتی دەسەڵات بکات لە پارلەمانی کوردستان.

ھۆکاری بێدەنگی نەوەی نوێ لەدوای دەسگیرکردنی سەرۆکی ئەو حیزبە ھەرلەسەرە تاوە  نووسەر و چاودێرانی سیاسیی پێشبینی ئەوەشیان کردوە دەرکەوتنی حیزبێکی وەک نەوەی نوێ ئاماژەیە بۆ "سەرەمەرگی سیاسەت" لە ھەرێمی کوردستان. ھۆکاری بێدەنگییەیش بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە ئەم حیزبە توانی فیکریی و سیاسیی نییە و زیاتر سەرۆکی ئەو حیزبە وەک بازرگانێک و پۆپۆلیستێک دەردەکەوێت نەک وەک کەسایەتییەکی سیاسیی.
نووسەران و چاودێرانی سیاسیی ئاماژە بۆئەوە دەکەن کەسێک ھاتە ناو کایەی سیاسی بە ناوی شاسوار ئەم کەسە ھیچ مێژویەکی سیاسی نییە و کەسێکی بازرگانە، ئەمەشی بۆ پارێزگاری کردن لەسەر مایەکەی و زیادکردنی پارە و کەڵەکە کردنی سەرمایە دروست کرد، بەڵام وەک قارچک چۆن لە زەوی یەوە ھەڵدەتۆقێت بە شێوەیەکی خێرا گەشەی کرد وخەڵکێکی زۆر لە خۆی و جوڵانەوەکەی کۆکردەوە.
ھێما بۆئەوەیش دەکەن دەرکەوتنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە شێوەیەکی ستراتیژیی دەکەوێتە خزمەت دەسەڵاتی یەکێتیی و پارتییەوە ھەر بۆیە ھەر کاتی دروست بوونی توانیتی دەنگە ناڕازییەکانی دەوری حیزبە ئۆپۆزیسۆنەکان بۆ خۆی کۆبکاتەوە، کیشە ناوخۆییەکانی لەبییر خەڵک بردوەتەوە و تەمەنی سیاسیی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی درێژ کردەوە.

ئەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ئەنجوومەنی باڵا لەنێو جوڵانەوەی نەوەی نوێ "نەماوە" و  ئەو "لە مانگی ١٠ـی ساڵی رابردووەوە ئەو ئەنجوومەنە ھیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە، ئەوەی کە بڕیاری داوە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بووە، لەگەڵ داراییەکەی کە لای خێزانەکەی خۆی بووە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ ھیچ پارەیەکی نییە، ئەوەی ھاتووە لە کۆمپانیای نالیاوە ھاتووە.
لەسەرەتای دروست بوونی نەوەی نوێدا ھونەر تۆفیق، لەوتارێکیدا جەختدەکاتەوە: دیاردەی کەسایەتیی لە وێنەی شاسوار عەبدول واحید لە ھەرێمی کوردستاندا زادەی ئەو سەردەمە تازەیە کە سیاسەت تیادا لەسەرەمەرگدایە. دونیایەکی تر بەبێ سیاسەت لە دروست بووندایە، کەسایەتیەک بەبێ حیزب و پێشینەی جەدەلە باوەکانی مێژووی سیاسی، دەتوانێت لە کورترین ماوەدا ڕێژەیەکی باشی دەنگی ھەڵبژاردن بۆ خۆی کۆبکاتەوە . ئەگەر لە میتۆدە تازەکانی سەدەی بیست  و یەکەم و کۆتایی سەردەمی سیاسەت تێبگەین ، لە دیاردەی شاسوار عەبدولواحیددا توشی سەرسوڕمان نابین.

پارلمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پارلمانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە قەناعەتیان بەوە نەماوە نەوەی نوێ جارێکی تر لەژێر دەستی بنەماڵەدا بێت.
سەرکەوت شەمسەدین، پارلمانتاری نەوەی نوێ لە پارلمانی عێراق، لە بەرنامەیەکی رادیۆیدا رایگەیاند: وردە وردە ھەموو ئەو بنەمایانەی کە نەوەی نوێی لەسەر دروستبوو، بەشێوەی تەدریجی لەبەر یەک ھەڵوەشێندران.


سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پارلمانی عێراق، جەختیکردەوە:"ھەموو پارلمانتارانی فراکسیۆنی بەغداد لەگەڵ ئێمەن، زۆرینەی پارلمانتارانی نەوەی نوێ لە کوردستان، زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا و زۆرینەی دامەزرێنەرانیش لەگەڵ ئێمەدان".
ھەروەھا دەربارەی بە بنەماڵەیی کردنی جوڵانەوەکەیش، سەرکەوت، وتی:خوشکەکەی شاسوار عەبدولواحید کراوەتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغداد، جوڵانەوەی نەوەی نوێ تەنھا سەرۆک و دارایی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەغدادی ھەیە، ئەویش ھەمووی لای یەک خێزانە. ئێستا وەک فراکسیۆنی پارلمانی کوردستان و فراکسیۆنی بەغدا ئەوەی کە گوێبیستی بڕیاری بن وەک سەرۆک ئەوە نەماوە قەناعەتمان بەوە نەماوە نەوەی نوێ جارێکی دیکە بتوانێت لەژێر دەستی بنەماڵە بێت، یان (دەبێت) لە بزنس جیابکرێتەوە.

رابوون مەعرووف، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پارلمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رووداودا رایگەیاند، زۆرینەی پارلمانتارانی حیزبەکەیان لە بەغداد و کوردستان لەگەڵ دیدی ئەواندان نەک شاسوار عەبدولواحید.

ئەوەی ھەیە لە ئێستا دا شاسوار عەبدولواحید لەسەرۆکی حیزبێک و دوو فراکسیۆنی بەغداد و ھەرێمی کوردستانەوە بە تەنھا خۆی ماوەتەوە
رابوون مەعروف،ددان بەوەدا دەنێت کە نەوەی نوێ دابەشی دوو دیدی سیاسیی  جیاواز بووە و وتی:"یەک نەوەی نوێ ھەیە، بەڵام دابەشبووە بۆ دوو دیدی سیاسیی تەواو جیاواز؛ دیدێکیان ئێمە نوێنەرایەتیی دەکەین و دیدەکەی دیکەش برادەرانی کاک شاسوار نوێنەرایەتیی دەکەن. ئێمە نوێنەرایەتیی ئەو دیدە دەکەین کە دژی بە بنەماڵەکردن و کۆمپانیاکردن و تاکەکەسییە لەنێو نەوەی نوێدا، ئێمە نامانەوێ نەوەی نوێ ببێتە کۆپی بچووکی پارتیی دیموکراتی کوردستان وەک ھەموو حیزبەکانی دیکە".

رابوون مەعروف، ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات: ئێمە دەمانزانی شاسوار عەبدولواحید بازرگانە، بەڵام ئەو لەسەر تەلەڤزیۆن وتی واز لە بزنس دەھێنم و نالیا و چاڤی لاندم فرۆشتووە بەڵام نەیفرۆشتن، گوتی میدیاکەم فرۆشتووە، بەڵام ئەوەش وانەبوو".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085