
تايبه‌ت- وڵات ميديا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی مەسروور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد.
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ کابینەی نوێی حکومەت لەبارەی راسپاردنی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند: "پەیوەست بە ناوزەدکردن و راسپاردنم بۆ سەرۆکایەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێوستی دەزانم، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و
جەماوەری پارتی بکەم بۆ دەستنیشانکردنم وەک پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، هەروەها سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی
کوردستان، بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی بەڕێز سەرۆکی هەرێم دەکەم بۆ راسپاردنم بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
جەماوەری پارتی بکەم بۆ دەستنیشانکردنم وەک پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، هەروەها سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی
کوردستان، بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی بەڕێز سەرۆکی هەرێم دەکەم بۆ راسپاردنم بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
مەسروور بارزانی دەشڵێت: "سوپاس بۆ متمانەتان و هەوڵ دەدەم بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، تاوەکو هەرچی زووتر بتوانین خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبکەین. ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەکان هاوکارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین".
رۆژی سێشەممە 11-6-2019 پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 87 پەرلەمانتار لەکۆی 97 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، مەسروور بارزانی وەک سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ناوزەندکرد.
لەدوای راسپاردنی مەسروور بارزانی، گەڕێکی دیکەی دانوساندنەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەستپێدەکاتەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت بەشداری پێکهێنانی کابینەکە بکەن.
ئایا ڕێگرییەکانى بەردەم مەسرور بارزانى چین؟بۆ ئەوەى لەکاتى خۆیدا کابینەکەى پێکنەهێنیت؟
به‌پێى زانياريه‌كانى(وڵات)كه‌له سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ناويه‌كێتى نيشتمانى ده‌ستى كه‌وتووه ده‌بێت پارتى به‌رله‌پێكهێنانى حكومه‌ت پرسى پۆستى پارێزگارى کەرکوک يه‌كلاى بكاته‌وه،له‌ئه‌گه‌رى يه‌كلاى نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌وپرسه یەکێتى ئه‌وكات ئاماده‌نيه لستى ناوى كانديده‌كانى بۆكابينه‌ى نوێ، ڕاده‌ستى مه‌سرور بارزانى كانديدى پارتى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت بكات،هه‌ربەگوێرەى زانیارییەکان سەرکردایەتى یەکێتى بڕیاریداوە تا ئاستى دوو ئیدارەیى لەگەڵ پارتى بچن ئەگەر هات و پارتى پێش پێکهێنانى کابینەى نوێى حكومه‌ت پارێزگارى کەرکوکى له‌گه‌ل يه‌كێتى يه‌كلاى نه‌كاته‌وه.
له‌دواى روداوه‌كانى كه‌ركوك پۆستى پارێزگارى به‌وه‌كاله‌ت له‌لايه‌ن ڕاكان جبورى
به‌ڕيوه‌ده‌چێت پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك يه‌كيتى به‌پشكى ڕاسته‌قينه‌ى خۆى ده‌زانێت سازشى له‌سه‌رناكات هاوكات يه‌كێتى ناوى چه‌ند كانديدێكى بۆئه‌وپۆسته پێشنياركردووه،ته‌ئكيد له‌وده‌كاته‌وه به‌رله‌پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت ده‌بێت پارێزگارى كه‌ركوك له‌سه‌رپشكى يه‌كێتى ده‌ست به‌كاره‌كانى بكاته‌وه