نوێترین

recent

12/06/2019

پەرلەمانتارێك: لە گرتووخانەكانیشدا زیندانیی بن دیوار هەیە



ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات كە گومان دەكرێت لە نێو گرتووخانەكانیشدا زیندانیی بن دیوار هەبێت و داوای لێكۆڵینەوە دەكات.

بورهان مەعموریی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند فەرمانگەی چاكسازیی یەكێكە لە گرنگترین فەرمانگەكانی وەزارەتی داد كە مانگانە دەیان ملیار دیناری بە مەبەستی گرێبەستی دابینكردنی خۆراكی زیندانییەكان بۆ خەرج دەكرێت.

روونیشیكردەوە كە لە گرێبەستەكانی دابینكردنی خۆراكدا "زیندانیی بن دیوار" هەبن كە بووەتە هۆی بەهەدەردانی ماڵی گشتی و دانانی نیشانەی پرسیار لەسەر فەرمانگەی چاكسازی.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەكە كرد كە ژمارەی راستەقینەی زیندانییەكان و بڕی ئەو پارەیەش ئاشكرا بكات كە بۆ دابینكردنی خۆراكی زیندانییەكان خەرج دەكرێت.

هاوكات داواشی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كرد لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە پێكبهێنێت. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085