هونه‌ری مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ منداڵ/ قوتابی پڕجووڵه
چه‌ند رينمايهك بۆ دايك و باوكان/ مامۆستايان كاتێك كێشه‌ی مندال ياخود قوتابی هاروهاجيان هه‌یه.
1. كاتێك ده‌بينی منداڵه هاروهاجه‌كه/ قوتابیه‌كه كێشه‌يه‌كی ناوه‌ته‌وه، شتێكی شكاندوه، له‌و كاته‌دا هه‌وڵبده دان به‌خۆتدا بگری، ئارامی خۆت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت به‌هات و هاواركردن و تووره‌بوون، پێویسته ئارام بيت، بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی ژيرانه و برياری ژيرانه بده‌يت، نه‌وه‌ك يهكسهر بێ سێ و دوو په‌نا بۆ لێدان و توندوتيژی ببه‌يت.
2. په‌نا بۆ لۆمه‌كردن و شه‌رمه‌زاركردن مه‌به؛ چونكه ئه‌و جۆره هه‌ست برينداركردنه ده‌بێته هۆی شاردنه‌وه‌ی رق و كينهی منداڵه‌كه/ قوتابيه‌كه، زياتر رق و كينه له ناخیدا ده‌شارێته‌وه، ره‌نگه له‌داهاتووشدا كاردانه‌وه‌ی خراپتر و كاری خراپتر ئه‌نجام بدات.
3. كاتێك منداله‌كه/ قوتابيه‌كه كارێكی خراپ ده‌كات، شتێك ده‌شكێنێ، وای لێبكه خۆی به به‌رپرس بزانێت، بزانێت خه‌تاكه له ئه‌ستۆی ئه‌وه، ده‌بێ خۆشی باجه‌كه‌ی بدات، بۆ نمونه منداڵ له‌ماڵه‌وه له‌خۆوه جامی په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌شكێنێت. نابێـ دايك و باوك شكاندنه‌كه به‌هيچ نه‌زانن وا نيشانبدهن شتێك رووينه‌داوه، به‌ڵكو پێویسته پێ بگوترێت ئهوهلهبهر ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌و به‌رده‌ت یان ئه‌و شته‌ت له جامی پهرنجهرهكهدا بۆیه شكا، نابێت چیتر ئه‌م كاره دووباره بكه‌یته‌وه.
4. كاتێك كێشهيهك روويداوه له‌نێوان منداڵه‌كان/ قوتابيه‌كان، تۆ هه‌وڵبده گوێگرێكی باش بيت، به‌جوانی گوێيان بۆ بگره، ده‌رفه‌تیان پێبده با رای خۆيان بڵێن. هه‌وڵبده چه‌ند جارێك قسه‌كانيان پێ دووباره بكه‌يته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانی هۆكاری كێشه‌كه‌يان چيیه تاكو به باشی و به دادپه‌روه‌رانه كێشه‌كه‌يان چاره‌سه‌ر بكه‌ی.
5. له‌و كاتانه‌ی رێنمایی منداڵه‌كانت/ قوتابيه‌كان ده‌كه‌ی، باسی شه‌ڕ و رووداوه‌كان ده‌كه‌یت، بۆ نموونه باسی ئه‌و خراپانه ده‌كه‌یت كه پێشتر رويانداوه. باسی ئه‌نجامه خراپهكانيان بۆ بكه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ندی لێوه‌ربگرن، نه‌چن به‌لای ئه‌و كاره خراپانه‌وه.
6. كاتێك هه‌ندێك رووداوی بچووك يا دهمهقاڵهيهكی بچووك دهبينيی له‌كاتی ياری كردن له‌نێوان منداڵه‌كان/ قوتابیه‌كان رووده‌دات، نابێ تۆ بيكه‌يت به‌هه‌را، بيكه‌يت به‌كێشه و بابه‌ته‌كه گه‌وره بكه‌ی، چونكه ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای رق و ململانێ سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه، بۆيه منداڵه‌كان له‌نێوان خۆيان كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن .
7. كاتێك ده‌ته‌وێ له‌سه‌ر ره‌فتاری خراپی منداڵێك/ قوتابيه‌ك قسه بكه‌ی، هه‌وڵبده به‌ته‌نها قسه له‌گه‌ڵ منداله‌كه بكه‌یت و به‌شێوه‌يه‌كی نه‌رمونيان، جيای بكه‌وه له منداڵه‌كانی تر، به‌نه‌رمی داوای لێبكه باسی هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و خووه ره‌فتاره‌ت بۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌راستی باسی هۆكارهكهت بۆ بكات، خۆ ئه‌گه‌ر تۆ به‌توندی داوای گۆرينی ره‌فتاره‌كه ياخود پێگوتنی هۆكاره‌كه بكه‌يت، ره‌نگه ئه‌و له‌ترسی تۆ دۆر بكات راستيه‌كان له‌تۆ بشارێته‌وه تۆ به‌لارێدا ببات.
محمد جووتیار/ رێنماییكاری ده‌روونی و خێزانی
